د. ئیسماعیل بێشکچی سه‌ردانی ده‌زگای بارزانی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- د. ئیسماعیل بێشکچی نووسه‌ر و بیرمه‌ند و دۆستی کورد و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی بێشکچی سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد و له‌لایه‌ن شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کرا.
ڕۆژی 22.11.2015 به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش له بواری ڕۆشنبیری و خێرخوازیی له هه‌رێمی کوردستان، شاندێکی وه‌قفی بێشکچی به‌سه‌رۆکایه‌تی د. ئیسماعیل بێشکچی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفه‌که سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیان کرد و له‌لایه‌ن شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کرا.
له‌دیدارێکدا شاندی وه‌قفی بێشکچی پوخته‌یه‌کی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یانی خسته ڕوو که به‌نیازن به‌م نزیکانه ئۆفیسی وه‌قفه‌که‌یان له هه‌ولێری پایته‌ختدا بکه‌نه‌وه و چه‌ندین سیمینار و کۆڕ له شاره‌کانی کوردستان ڕێک بخه‌ن. له دیداره‌که‌دا شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئومێدی خواست ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌قفی بێشکچی له هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و خێرخوازیی هاوبه‌ش بکه‌ن. شاندی میوان ئاماژه‌یان به‌م سه‌ردانه‌ی د. ئیسماعیل بێشکچی کرد بۆ هه‌رێمی کوردستان و ڕایانگه‌یاند له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی وه‌قفه‌که‌یان چه‌ندین کۆڕ و سیمینار بۆ د. ئیسماعیل بێشکچی نووسه‌ر و بیرمه‌ند و دۆستی ناوداری کورد له شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک به‌ڕێوه ببه‌ن. هاوکات هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و کاری خێرخوازیی بکه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
