ده‌زگای بارزانی سووته‌مه‌نی و خۆراکی به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ داهاتنی وه‌رزی زستاندا، سووته‌مه‌نی و خۆراک و پێداویستیی دیکه‌ی برد بۆ 1256 خێزان.
ڕۆژی 21/11/2015 له درێژه‌ی کاروچالاکییه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، ئۆفیسی ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری رێکخراوی مانگی سووری عێراقدا، له که‌مپی هه‌رشه‌م گۆشتی مریشکیان به‌سه‌ر 40 خێزاندا دابه‌ش کرد، هاوکات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ژماره‌یه‌ک چالاکی دیکه‌ی کردووە و نان و ئاوی به‌سه‌ر 421 خێزانە ئاواره‌ی که‌مپه‌که‌دا دابه‌ش کرد.
له که‌مپی به‌حرکه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێریشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی NUHCR و ERC، هه‌ر خێزاە و، به‌رمیلێکی 100 لیتری سوته‌مه‌نیی پێ درا؛ 825 خێزانە ئاوارە ئەو ١٠٠ لیتر نەوتەیان وەرگرت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
