ده‌زگای بارزانی 120 تۆن ئاردی گه‌یانده کۆبانی

کۆبانی-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراوە ئه‌مه‌ریکاییەکەی ئێڵ‌ئێس‌دی (LDS) ده‌یه‌م کاروانی هاوکاری ده‌گه‌یه‌نێته شاری کۆبانی له ڕۆژئاوای کوردستاندا؛ کاروانی ئەم جارە 120 تۆن ئاردی پێ بووە.
ڕۆژی 18/11/2015 له درێژه‌ی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و هاوکارییه به‌رده‌وامه‌کانی بۆ خه‌ڵکی شاری کۆبانی و ده‌ورووبه‌ری، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی' ئێڵ‌ئێس‌دی'ـدا 120 تۆن ئارد ده‌گه‌یێنێتە شاری کۆبانی و به‌سه‌ر دانیشتووانی شاره‌که‌دا دابه‌شی ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی به‌شی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕۆژانی یه‌که‌می ئازادکردنه‌وه‌ی شاری کۆبانی تا ئێستا ئه‌مه ده‌یه‌مین کاروانی هاوکارییه که ده‌گه‌یه‌نێته شاری کۆبانی له ڕۆژئاوای کوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵکی کۆبانی و دابینکردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانیان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی 'ئێڵ‌ئێس‌دی'ـدا هه‌ستاوین 120 تۆن ئاردمان دابین کردووە بۆ دانیشتووانی شاره‌که؛ دیاره خه‌ڵکی شاری کۆبانێ ئێستا زیاتر پێویستیی زۆریان به خۆراک و نان هه‌یه بۆیه ده‌زگا به پێویستی زانی ئه‌و بڕه ئارده بۆ فڕنه‌کانی ناو شاری کۆبانێ و ده‌ورووبه‌ری دابین بکات.
به‌رپرسی به‌شی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه جیهانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کاری زیاتر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌کانی کۆبانێ بکه‌ین؛ گه‌یاندنی ئه‌م هاوکارییانه دوایین هاوکاری نابێ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له گه‌یاندنی خۆراک و پێداویستی زیاتر بۆ دانیشتووانی شاره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان به‌بێ جیاوازی."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
