ده‌زگای بارزانی كۆمه‌كێكی دیكه‌ی گه‌یانده میحوه‌ری تلسقۆف

تلسقۆف -KDP.info- له درێژه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه و گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌کان بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له خاکی کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاریی خێرومه‌ندێک، گۆشتی سێ جوانه‌گای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی میحوه‌ری تلسقۆفدا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی 17/11/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دیسان چوو بۆ خزمەتکردنی برا پێشمه‌رگه‌کان له سه‌نگه‌ر و میحوه‌ره‌کانی به‌رگری له خاکی کوردستان و، به هاوکاریی خێرومه‌ندێک 700 کیلۆ گۆشت (هیی سێ جوانه‌گا)ی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی میحوه‌ری تلسقۆفدا دابه‌ش کرد.
مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "وه‌کو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام دڵمان لای برا پێشمه‌رگه‌کانمانه له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له خاکی کوردستان، ئه‌وه‌ی توانیبێتمان درێغیمان نه‌کردووه لێیان، لەمەولایش میحوه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بەسەر دەکەینەوە؛ له میحوه‌ری تلسقۆفدا 3 جوانه‌گامان کوشتەوە و، هەر٧٠٠ کیلۆ گۆشتەکەیانمان به‌سه‌ر برا پێشمه‌رگه‌کانی میحوه‌ره‌که‌دا دابه‌ش کرد."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له سه‌ره‌تاکانی شه‌ڕی داعشیشه‌وه توانیمان به هاوکاری ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی بیانی ژه‌مه خۆراکی گه‌رم ببەین بۆ برا پێشمه‌رگه‌کانمان له میحوه‌ره‌کانی مه‌خموور و گوێڕ و تلسقۆف و سنۆنێ و که‌رکووک و خازر و شێخاندا."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەوە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە کە پاڵپشت و هاریکاری زیاتری برا پێشمەرگەکانمان بین لە بەرەکانی شەڕدا؛ بەردەوامیش دەبین لە دابینکردنی پێداویستی بۆیان و ئەوەی پێمان بکرێ درێغی ناکەین و بەردەوام پاڵشتیان دەبین."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
