دەزگای بارزانی هاوكاریی 1464 خێزانی ئاوارەی كرد.. پێداویستیی خوێندنیشی بەسەر 3093 قوتابیدا دابەش كرد

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی هاوكاریكردنی خێزانە ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی هەرشەم و بەحركەو دارەشەكران دەیان جۆر خۆراك و پێداویستیی رۆژانەی بەسەر 1494 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرد.
رۆژی 15.11.2015 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بەسەر خێزانە ئاوارەكانی كەمپەكان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری عێراقی لە چەند هەڵمەتێكی جیادا 276 كیسی نان و گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك و شیر و پێداویستیی منداڵانی بەسەر 641 خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەلایەكی دیكە، لە كەمپی بەحركە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی FRRME، 825 پارسێلی خۆراك كە لە 9 بابەتی خۆاردەمەنی پێكهاتبوو بەسەر 825 خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا دابەش كرد. هەروەها لە كەمپی دارەشەكران، كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، ئۆفیسی دەزگا هەستا بە دابەشكردنی دایبی و پێداویستی منداڵان بەسەر 14 خێزانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
لە لایەكی دیكەیشەوە، بە مەبەستی هاوكاریكردنی زیاتری قوتابیانی پەنابەر و ئاوارە لە سەرجەم كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەكات، پرۆسەی دابەشكردنەكە تاوەكو ئێستا زۆربەی كەمپەكانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆ 15.11.2015 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەكەمپەكانی عەربەت 1408 قوتابی و لە كەمپی ئاشتی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر 1685 قونابیی قۆناغی بنەڕەتیدا دابەش كرد.
سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی دابەشكردنی جانتا و پێداویستییەكانی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی كەمپەكاندا، بەتایبەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: "پڕۆسەی دابەشكردنی جانتا و پێداویستیەكانی خوێندن لە سەرەتای دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵەوە بەردەوام بووە و ئێستاكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی جانتا و پێداویستییەكانی خوێندن و كورسیی قوتابخانە بۆ قوتابخانەكانی نێو كەمپەكانی عەربەت و ئاشتی دابین دەكەن، هەروەها بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی LDSی جیهانی ژمارەیەك قوتابخانەمان لەنێو كەمپەكاندا دروست كردووە، تاوەكو قوتابیان بتوانن بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدەن."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
