خولی ڕاهێنانی تواناسازیی بۆ 89 مامۆستای که‌مپی په‌نابه‌ران کۆتایی هات

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای هاریکاری پۆڵه‌ندی پرۆژه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای مامۆستایانی ناو که‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یێنراو و له 8 که‌مپی په‌نابه‌ران چه‌ندین خولی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوون، له‌کۆتایی خوله‌که‌شدا دیاری و بڕوانامه به‌سه‌ر 89 مامۆستای به‌شداربووی پرۆژه‌که دابه‌شکرا.
رۆژی 14/11/2015 به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گوگسلاف کونسوڵی وڵاتی پۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، له مه‌راسیمێکدا خولی ڕاهێنان و مه‌شقی مامۆستایانی که‌مپه‌کان کۆتایی هات و دیاری و، بڕوانامه و ڕێزلێنانیان به‌خشییه 89 مامۆستای به‌شداری خوله‌کانی ڕاهێنان و تواناسایی مامۆستایان. له وته‌یه‌کیدا شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشکی خسته سه‌ر گرنگی کردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌و ئاماژه‌ی به‌وه کرد، کردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان و تواناسازیی مامۆستایانی که‌مپه‌کان به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتی پۆڵه‌ندا گرنگیه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی مامۆستایان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و ده‌روونی قوتابیان، هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر سوپاسی حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا ده‌که‌ین که هاوکارمان بوون له کردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه و له چه‌ندین پرۆژه‌ی دیکه‌شدا به‌تایبه‌تی هاوکاریکردنی خێزانه ئێزیدیه‌کانی سه‌ر چیای شنگال له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شدارییان کردووه و ئومێدی به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی له مامۆستایانی به‌شداری خوله‌که کرد و، ده‌ستخۆشیشی له به‌ڕێوه‌به‌رانی خوله‌که کرد که بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ له 8 که‌مپی په‌نابه‌ران ڕۆژانه ئه‌رکه‌کانیان به‌ڕێکوپێکی به‌ڕێوه بردووه. له کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌زگا و کونسوڵی وڵاتی پۆڵه‌نداوه بڕوانامه و ڕێزلێنان و دیاری‌یان به‌سه‌ر مامۆستایانی به‌شداربووی خوله‌که دابه‌ش کرد."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
