ده‌زگای بارزانی سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیری له که‌مپی قوشته‌پەدا كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوە جیهانییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS) پێکەوە سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیری له که‌مپی قوشته‌پەدا ده‌کەنە‌وه.
12/11/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیرییان له که‌مپی قوشته‌په‌دا کردەوە؛ ئەو سەنتەرە کە بۆ کوردە ئاوارەکانی ڕۆژاوا کراوەتەوە بۆ چالاکی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و خولی جۆراوجۆره؛ سەنتەرەکە به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و خاتو شارڵ به‌رپرسی گشتی کاروباری مرۆیی و هاوکاری ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس کرایەوە.
له‌و باره‌یه‌وه ئاوات مسته‌فا به‌رپرسی پرۆژه و که‌مپه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی L 'ئێڵ‌دی‌ئێس'ـدا، که له چه‌ندین پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییدا له‌گه‌ڵماندان و، به‌رده‌وامن، ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌که‌ینه‌وه که جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیر و پێزانینه."
هه‌روه‌ها گوتی: "دروستکردنی ئه‌م سه‌نته‌رە ڕۆشنبیرییه 44.500 دۆلاری تێچووە؛ سه‌رجه‌م پێداویستیه هونه‌ری و ته‌کنیکیه‌کانی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دابینی کردووە؛ دیارە ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌که‌ش دراوه‌ته ده‌زگا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی 'ئێڵ‌دی‌ئێس'ـدا تاوه‌کو ئێستا 4 هۆڵی ڕۆشنبیریی له که‌مپه‌کاندا کردووەته‌وه، له‌گه‌ڵ 2 قوتابخانه بۆ قوتابیانی په‌نابه‌ر؛ له به‌رنامه‌دایه به‌هه‌مانشێوه له چه‌ند که‌مپێکی تریشدا سه‌نته‌ر و هۆڵی ڕۆشنبیری دروست بکه‌ین."
گوتیشی: له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا ده‌ست ده‌کرێت به کردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێکی فێرکاری وه‌کو پەرستاری (ته‌مریز) و خولی فێربوونی زمان و، خولی هونه‌ری و، پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌خرێته ڕوو."
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی خوله‌کانیشدا ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنی پێڕەوکە (ویلچه‌ر) به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی لاقیان تەواو نییە؛ هه‌روه‌ها خولی چۆنیه‌تی به‌کارهێنانیشیان فێر ده‌کرێت."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
