ده‌زگای بارزانی خۆراک و ناوماڵەی به‌سه‌ر 500 خێزانە لێقه‌وماوی لافاوه‌که‌ی شاری که‌لاردا دابه‌ش کرد
__2015_11_11_h16m55s24__LB.jpg)
كه‌لار -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کۆمه‌ک و، هاوکارییه‌کانی ده‌گه‌یێنێتە سنووری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و، ناوماڵه به‌سه‌ر 500 خێزانی زیان لێکه‌وتووی شاری که‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری ده‌کات.
ڕۆژی 11/11/2015 پاش ئه‌و لافاوه قورسەی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و به تایبه‌تی شاری که‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاریی گرتووە، زۆر خێزان زیانیان کرد و، ماڵ‌وحاڵیان به‌جێ هێشت، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییه‌کانی ده‌گه‌یێنێتە ئه‌و ده‌ڤه‌ره و، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، هاوکاری به‌سه‌ر خێزانه لێقه‌وماوه‌کانی که‌لار و ڕزگاری دابه‌ش ده‌کات، له‌و میانه‌شدا تیمێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوی لافاوه‌کان له که‌لار و ڕزگاری و ده‌ستیکرد به دابه‌شکردنی هاوکارییه‌کانی، که بریتی بوون له به‌تانی و پێداویستیه‌کانی ناو ماڵ و، پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر 415 خێزانی لێقه‌وماوی شاری که‌لار و، هه‌روه‌ها 85 خێزانی لێقه‌وماوی لافاوه‌که‌ی ناحیه‌ی ڕزگاری.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: هه‌میشه هه‌وڵمانداوه هاوکاری و پێداویستی بۆ که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارو بێده‌ره‌تانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بکه‌ین، له‌رابردووشدا چه‌ندین جار کاروانی کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانمان گه‌یاندۆته ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و له شاری که‌لار و، ناحیه‌ی ڕزگاری کۆمه‌کی هه‌ژارانمان کردووه، ئه‌مڕۆش به‌هۆی لافاو و بارانی به‌خوڕه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر خێزان ماڵ‌وحاڵیان جێ هێشتووه و ژماره‌یه‌کیشان زه‌ره‌رمه‌ندبوون، بۆیه وه‌کو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئه‌رکی له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین کۆمه‌ک و، یارمه‌تی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بکه‌ین، بۆیه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌ده‌ستمانگه‌یشتووه تاوه‌کو ئێستا 500 خێزان به‌هۆی لافاوه‌وه زیانمه‌ند بوون، بۆیه له هه‌ڵمه‌تێکدا ده‌ستمان کرد به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک و به‌تانی و ناوماڵه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه زه‌ره‌رمه‌ندانه‌دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
