دەزگای بارزانی پێداویستی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دابین كرد

هه‌ولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی 'هیومان‌بریج'ـی سوید، چه‌ندین جۆر کەلوپەل و ئامێر و پێداویستی ڕۆژانەی پزیشک و نەخۆش قه‌ره‌وێڵه و ئامێری پەستانپێو و چەندین جۆری تری پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر دابین دەکات.
ڕۆژی 10/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، د. سه‌بوور به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی ڕاپەڕین، چه‌ندین جۆر کەلوپەلی تەندروستی و کەرەستەی دیکەی پێشکەشی نەخۆشخانەی ڕاپه‌ڕێن کرد. پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کانیش بریتی بوون له 26 قه‌ره‌وێڵه و دۆشه‌ک، 704 کارتۆنی سرنج و سه‌دریه‌ی پزیشک و نه‌خۆش و چه‌رچه‌ف، 30 ئامێری پشکنینی خوێن و په‌ستانپێو، 62 کارتۆن ئاوی مغه‌زی، 12 کارتۆن دارشه‌قی منداڵانە.
لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "سوپاسی ڕێکخراوە سویدییەکەی هیومان‌بریج ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی بواره جیاجیاکان و، سوپاسی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌رانیان چاره‌سه‌ر کردووه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌کان هیچ جیاوازییه‌کان له‌نێوان ئاواره و دانیشتووانی کوردستاندا نه‌کردووه."
مووسا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "سه‌ردانیکردنی په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان وای کردووه ئه‌رکی ڕۆژانه‌یان زۆر قورس بێت، چونکه وه‌ک ده‌زانین ئێستا له هه‌رێمی کوردستان زیاتر له 2ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره ده‌ژین، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه مرۆڤدۆست و وڵاتانی هاریکاربه‌خشەوە دا‌و و ده‌رمان و ئامێری پێویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌کان دابین بکات."
سه‌باره‌ت به هاریکاریکردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌کان، جێگری سه‌رۆکی ده‌زگا وتی: "له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌مه جاری چواره‌مه که ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یێنێتە نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین و، به‌بێ جیاوازی له نه‌خۆشخانه و بنکه ته‌ندروستییه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێداویستی ته‌ندروستیمان دابه‌ش کردووه."
د. سه‌بوور به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکه‌شی ده‌زگا کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکاریانه‌دا؛ گه‌وره‌ترین هاریکاری له‌سه‌ر ئاستی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشکه‌شی نه‌خۆشخانه‌که‌مان کراوه."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م هاوکارییه به تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا بۆ ئێمه زۆر گرنگه به تایبه‌تی ڕه‌وشی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان و باری خراپی ئابووری کاریگه‌ری خراپی دروست کردووه، ئه‌مه‌ش زۆر کاری کردووەته‌وه سه‌ر کاره‌کەمان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ر و ئاواره له‌ناو که‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان به هه‌مانشێوه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌که‌مان ده‌که‌ن، ئه‌و هاوکارییانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌رکی ئێمه‌ی زۆر ئاسان کردووه که وای کردووه چه‌ندین به‌شی نوێ له نه‌خۆشخانه‌که‌مان بکه‌ینه‌وه که پێشتر نه‌مانبووه."
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "ئێستا له نه‌خۆشخانه‌که‌مان ڕۆژانه 1500 تا 1700 منداڵ سه‌ردانمان ده‌که‌ن و، پشکنین و، چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌که‌ین."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
