ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی زستانه‌یان به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی، پێداویستیی زستانه‌یان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی دیبه‌گه له سنوری شاری هه‌ولێردا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.11.2015، له درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی پێداویستییه زستانییه‌كان بۆ خێزانه په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی و به ئاماده‌بوونی (شێخ را‌شد محه‌ممه‌د ئه‌لمه‌نسوور) كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی ئیمارات له شاری هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌كه‌مپی دیبه‌گه، كه زۆربه‌ی ئاواره‌ی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و گوێڕ و قه‌راجی سه‌ر به پارێزگای مووسڵن، پێداویستیی زستانه و پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 650 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، پێداویستییه زستانه‌كانیش بریتی بوون له (به‌تانی و سۆپا و پارسێلی خۆراك).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
