ده‌زگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 4531 قوتابیدا دابه‌ش کرد

سلێمانی -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەکەمپی قادیا له کۆمه‌ڵگه‌ی وانکێ و ماملیان و که‌مپی ئاشتی له‌سلێمانی و که‌مپی به‌حرکه له شاری هه‌ولێر جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر 4531 قوتابی قۆناغی بنەڕەتیدا دابەشکرد.
رۆژی 8/11/2015 بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری قوتابیانی پەنابەر و ئاوارە لە سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات، پرۆسەی دابەشکردنەکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەمپی گرتووەتەوە و ئێستا لە کەمپی قادیا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر چوار قوتابخانه‌دا دابه‌شکرد که تیایدا (2471) قونابی قۆناغی بنەڕەتی دابەش کرد.
له‌و لایشەوە له درێژه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی په‌نابه‌ری که‌مپه‌کان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 1210 قوتابی قوتابخانه‌ی که‌مپی ماملیان له سنووری پارێزگای دهۆک، که له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به هه‌ردوو سیسته‌می خوێندنی کوردی و عه‌ره‌بی وانه‌کان ده‌گوترێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه له که‌مپی به‌حرکه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 850 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا، هاوکات رێکخراوی ناوبراو شیری به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌شکرد. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا رێکخراوی (acts of mercy) شیری وشکی به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌ش کرد.
له‌لایه‌کی دیکه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌که‌مپی ئاشتی له‌شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاریکردنی زیاتری قوتابیانی ئاواره، هه‌ستا به دابینکردنی 250 کورسیی خوێندن بۆ قوتابخانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
