ده‌زگای بارزانی پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌ران دابه‌ش كرد
__2015_11_07_h17m14s59__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی وه‌رزی زستانه‌وه له که‌مپی به‌حرکه ده‌یان جۆر پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی که‌مپه‌که‌دا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی 7/11/2015 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکاری به‌سه‌ر خێزانه په‌نابه‌ره‌کان له‌نێو که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و زستاندا، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێکدا له که‌مپی به‌حرکه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی UNHCR هه‌ستا به دابه‌شکردنی جلوبه‌رگ و، پێداویستی زستانه، له‌وانه 450 خێوه‌ت و 1350 فلینه به‌سه‌ر 450 خێزاندا، هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی دووه‌مدا له هه‌مان که‌مپ به هه‌مان شێوه 250 زۆپا و جلیکان و به‌تانی به‌سه‌ر 250 خێزانی په‌نابه‌ری که‌مپه‌که‌دا دابه‌ش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
