ده‌زگای بارزانی، کۆمەکی 400 خێزانی دیكه‌ی كرد
__2015_11_07_h16m14s37__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری كوێتدا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 400 خێزانە ئاواره‌ی عێراقی له له گه‌ڕه‌كی هیران ستی2 له شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات.
ڕۆژی 7/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری كوێتدا پارسێلی خۆراكی 28 كیلۆگرامی كه 14 جۆر ماده‌ی خۆراكی تێدایه به‌سه‌ر 400 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاجیاكانه‌وه له گه‌ڕه‌كی هیران سیتی 2 له شاری هه‌ولێر دابه‌ش كرد. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كەیش، مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌م حه‌فته‌یه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانمان بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردووه."
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌م هاوكارییه كه پێك هاتووه له پارسێلیك خۆراكی 28 كیلۆگرامی له‌سه‌ر داواكاریی ده‌زگا له لایه‌ن ڕێكخراوی مانگی سووری كوه‌یته‌وه ئاماده كراوه و پێكه‌وه به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین."
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كه‌شه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند: "هاوكارییه‌كه له پارسێلێك خۆراك كه پێك هاتووه له برنج، شه‌كر، نیسك، زه‌یت، شیر، چا، خوێ، نۆك، فاسۆلیا، ماسیی پارازتە (قوتووبەند)، خورما، ئارد، شه‌عریە."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
