ده‌زگای بارزانی 2350 خێزانە ئاواره‌ی ناوخۆی عێراقی باروبوو كرد
__2015_11_04_h16m32s32__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام هاوکاری و کۆمەک و یارمەتی دەگەیێنێتە خێزانه ئاواره‌کانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان؛ لەو میانەشدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێت له ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێردا پارسێلی خۆراکیان به‌سه‌ر 2350 خێزانە عەرەبە ئاواره‌ی نیشتەجێی گوندی تووڕه‌ق، دابه‌ش ده‌کات.
ڕۆژی 4/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێتی پارسێلی خۆراکی 28 کیلۆگرامی که 14 جۆر خۆراکی تێدایه، به‌سه‌ر 2350 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاجیاکانه‌وه دابه‌شکرد. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شکردنه‌کانیش، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له هاوکاریکردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له که‌مپه‌کان و له ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌م حه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵمه‌تمان بۆ هاوکاریکردنی په‌نابه‌ران له‌چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێکردووه."
گوتیشی: "ئه‌م هاوکارییه که پێک هاتووه له پارسێلیک خۆراکی 28 کیلۆگرامی له‌سه‌ر داواکاری ده‌زگا له لایه‌ن ڕێکخراوی مانگی سووری کوه‌یتییه‌وه ئاماده‌کراوه و پێکه‌وه به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان دابه‌شی ده‌که‌ین."
دەر‌باره‌ی هاوکارییه‌که، مووسا ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند: "هاوکارییه‌که له پارسێلێک خۆراک که پێک هاتووه له (برنج، شه‌کر، نیسک، زه‌یت، شیر، چا، خوێ، نۆک، فاسۆلیا، ماسی له قوتودراو، خورما، ئارد، شه‌عریه و، لەو بابەتانە). سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی هاوکارییه‌کانیشه‌وه، جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری کوێتی به‌رده‌وامی ده‌بێت و له چه‌ند ڕۆژی ئاینده ئاواره و په‌نابه‌ری ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان له نێو شاری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌و ڕۆژانەیشدا له له سۆران، ڕواندز و چۆمان و، لەناو ئاواره‌کانی دۆڵی خانه‌قایشدا پارسێلی خۆراکمان به‌سه‌ر 3700 خێزانە ئاواره دابه‌ش کرد، هه‌روه‌ها له شاری هه‌ولێر و له گه‌ڕه‌کی زه‌یتونه، زیاتر له 2000 خێزانە ئاواره‌ی عێراقی که پێک هاتبوون له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیا هاوکاریمان به‌سه‌ردا دابه‌ش کردن، ئه‌مڕۆش له گوندی تووڕه‌ق به‌هه‌مانشێوه به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێت هاوکاریمان به‌سه‌ر 2350 خێزانە ئاواره‌دا دابه‌شکرد، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌کو سه‌رجه‌م خێزانه ئاواره‌کانی عێراقی له هه‌رێمی کوردستان سوودمه‌ند ده‌بن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
