هەڵمەتی هاوکارییەکانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن

هەولێرـKDP.infoـ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستیی منداڵان، تەندروستی و کەلوپەلی دیکەی بەسەر ئاوارە و پەنابەران لە سلێمانی و هەولێردا دابەش کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی له شاری سلێمانی، جلوبه‌رگ و دیاری و یاری و خواردنی به‌سه‌ر 200 خێزانی ئاواره‌ی مه‌سیحی له كه‌نیسه‌ی چوارچرادا دابەش کرد.

له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی به‌حركه له سنووری شاری هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی شیر و پێداویستیی دیكه‌ی منداڵانیان به‌سه‌ر 109 خێزانی منداڵداری ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد. هاوكات له كه‌مپی مام ره‌شان له قه‌زای شێخان كه كه‌مپێكی نوێیه و ژماره‌یه‌كی كه‌م خێزانی له‌خۆ گرتووه، شیر و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی منداڵانی به‌سه‌ر 37 خێزانی منداڵداری كه‌مپه‌كه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (1 رۆژ تا 2 ساڵ) بوون، دابەش کرد.
هەر به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا کە ئەمڕۆ سازی دا، كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ هه‌ریه‌كه له بنكه‌ی ته‌ندروستیی كه‌سنه‌زان و حاجی سه‌عدیی خێرخوازی و بنكه‌ی ته‌ندروستیی تارین، پێداویستیه‌كانیش بریتی بوون له باندج، له‌زگه، له‌فاف، كه‌مامه، ئامێری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ئامێری پێوانی خوێن و گوێ و ئامێری گه‌رمیپێوی دابەش کرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكایی، له شاری سلێمانی 100 كورسیی عاره‌بانه‌ی ویلچه‌رخی بەسەر كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان لقی سلێمانی، كه له رێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا دابه‌ش کرد.
هەروەها ئەمڕۆ 3/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سووری كوێتی، پارسێلی خۆراكی 28 كیلۆگرامی كه 14 جۆر مادده‌ی خۆراكی تێدایه به‌سه‌ر 2000 خێزانی شه‌به‌ك و عه‌ره‌بدا دابه‌ش كرد.


_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
