ده‌زگای بارزانی، 600 خێزانە ئاواره‌ی سنوونێ، شێخ شه‌رفه‌دین و خانه‌سۆری باروبوو كرد
__2015_11_01_h17m7s13__LB.jpg)
شنگال-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام هاوکاری و کۆمەک و یارمەتییەکانی دەگەیێنێتە سەر چیای شنگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری و بەسەر خێزانە ئاواره‌کاندا دابەشی دەکات؛ لەو میانەشدا لە هەڵمەتێکی تردا به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و ڕێکخراوی 'ئێڵ‌دی‌ئێس'ـی ئه‌مه‌ریکا کاروانێک خۆراک و پێداویستی تایبەت بە منداڵانی گەیاندە 600 خێزانە ئاواره‌ی سنوونێ و شێخ شه‌ره‌فه‌دین و خانه‌سۆر.
ڕۆژی 1/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام بەهانای خێزانە پەنابەرو ئاوارەکانەوە دەچێت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات، بە تایبەتی خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی لەسەر چیای شەنگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن، کە پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاری هه‌یه، لەو میانەشدا تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و، ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس خۆراک و پێداویستی منداڵانیان بەسەر 600 خێزانی ناوچه‌کانی سنوونێ و شێخ‌شه‌ره‌فه‌دین و خانه‌سۆردا دابه‌ش کرد، هاوکارییەکانیش بریتی بوو لە شیر و دایبی و جلوبەرگی منداڵی ساوا لەگەڵ دەرمانی خاوێنکردنەوە و شامپۆ و سابوون و تایت و پێڵاو و گۆره‌وی له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری دیکه له دیاری جۆراوجۆری منداڵان.
ئەم هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەپێدەری هەڵمەتەکانی پێشوویەتی کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە کێشەو پێداویستیەکانی ئاواره‌کانی سەر چیاکە دەکۆڵێتەوە و، خۆراک و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات به تایبه‌تی که وا وه‌رزی زستان دادێتەوە و ئه‌و خێزانانه پێویستیان به جلوبه‌رگ و سووته‌مه‌نی و خۆراکی زۆر هه‌یه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
