ده‌زگای بارزانی كۆمه‌كی 1508 خێزانە ئاوارەی كرد
__2015_10_31_h16m47s31__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- له درێژه‌ی باروبووکردنی په‌نابه‌رانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری جۆراوجۆر و که‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر 1508 خێزانە ئاوارەی که‌مپنشیندا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی 30/10/2015 کۆمه‌ک و هاوکاری به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌ش کرا؛ له هه‌ڵمه‌تیکدا له که‌مپی هه‌رشه‌م به هاوکاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا 276 کارتۆن خۆراک و سەبەتەی منداڵان و 1104 کیسە خورما و 550 جێ ئاوی خواردنه‌وه و 40 کیسه نان بە سه‌ر 272 خێزانە ئاوارەدا دابەش کرا.
له که‌مپی به‌حرکه‌یشدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی عێراقدا، بایی ١٩٤ خێزان، هەر خێزانە و، بڕی 50هه‌زار دیناریان پێ درا.
دەزگای بارزانی و سوورەمانگی ئیماراتی بە هەرەوەزی پرێسکە خۆراک و پێداویستی منداڵان و خورما و ئاوی خواردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر 825 خێزاندا دابه‌ش کرد.
له که‌مپی مام‌ڕه‌شان له قه‌زای شێخاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارانی شیر و پێداویستییان به‌سه‌ر 37 خێزانی منداڵداردا دابه‌ش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
