ده‌زگای بارزانی کاروانێک هاوکاری دیكه‌ی گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال
__2015_10_31_h16m8s14__LB.jpg)
شنگال -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام هاوکاری و کۆمەک و یارمەتی دبات بۆ ئەو ئاوارانەی لە چیای شنگالدا گیرساونەتەوە؛ ئەمجارە به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و، ڕێکخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS)ـدا کاروانێک خۆراک و پێداویستی تایبەت بە منداڵانی گەیاندە سەر چیای شەنگال.
29/10/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە بە هانای خێزانە پەنابەر و ئاوارەکانەوە چووە؛ بە تایبەتی خێزانە ئاواره ئێزدییەکانی چیای شەنگال، کە پێویستیەکی زۆریان بە هاوکاریی جۆراوجۆر هەیە؛ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەرەوەزی لەگەڵ حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و، ڕێکخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS)ـدا، بەشی ١١٠٠ منداڵ، خۆراک و پێداویستییان گەیاندە سەر چیاکە و، دابەشیان کرد؛ هەر لە شیر و پەڕۆک (دایبی) و جلوبەرگی تازەوە بگرە تا دەگاتە کەلوپەلی منداڵە مەتۆلکە و، شامپۆ و سابوون و تایت و پێڵاو و گۆره‌وی و دیاری و کایەکلێ (لەعابە).
لەوەتی کوردە ئێزدییەکان ئاوارە بوونە و، ڕایان‌کردووەتە چیای شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام ئاگایان لێیانە خۆراک و پێداویستییان بۆ دابین دەکات؛ به تایبه‌تی که ئێستاکه وه‌رزی زستان وا خەریکە دادێتەوە و ئه‌و خێزانانه پێویستیان به جلوبه‌رگ و سووته‌مه‌نی و خۆراکی زۆر هه‌یه.
مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هەوڵی داوە پێداویستی بۆ خێزانه ئێزدییه‌کانی چیای شنگال دابین بکات؛ دەیان جار بە کاروان، هاوکاری و پێداویستی و خۆراک و کەلوپەلی زستانە و سووتەمەنی و خێوەتمان بۆیان ناردووە؛ ئەمجارەش تایبەت بوو بە دابینکردنی خۆراک و پێداویستی منداڵان که به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و رێکخراوی ئێڵ‌ئێس‌دی، هەرهەموو منداڵە ئاوارەکانی چیای شەنگالمان پۆشتەوپەرداخ کرد."
شایانی باسه، له زۆربه‌ی کاره خێرخوازییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا بۆ بەهاناوەچوونی ئاواره‌کانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان، حکوومه‌تی پۆڵه‌ندا و ڕێکخراوە ئەمەریکاییەی 'ئێڵ‌ئێس‌دی'ـیش به‌شدارییان کردووە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
