دەزگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر 324 قوتابیدا دابەش کرد
__2015_10_28_h16m9s43__LB.jpg)
شێخان-KDP.info- لە درێژەی دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر قوتابیانی ئاوارە و پەنابەر لە سەرجەم کەمپەکانی ههرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ئیسیا له ناحیهی شێخان جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر 324 قوتابی قۆناغی بنەڕەتیدا دابەش کرد.
رۆژی 28/10/2015 بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری قوتابیانی پەنابەر و ئاوارە لە سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات، پرۆسەی دابەشکردنەکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەمپی گرتووەتەوە و، ئێستا لە کەمپی ئیسیا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر (324) قونابی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی (1 تا 3)ـی قوتابخانهی ئیسیا2 له کەمپی ئیسیا دابەش کرد.
لەبارەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی پێداویستییەکانی خوێندن بەسەر قوتابیانی پەنابەر، مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی ههموو ساڵێک پرۆژهی دابهشکردنی جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە سەرجەم کەمپی پەنابەران و، قوتابیانی دەرەوەی کەمپەکان ههیه."
ڕایشیگەیاند: "ئەمڕۆ لە کەمپی ئیسیا له ناحیهی شێخان کاری دابەشکردنەکە بەڕێوە چوو و، (324) قوتابی لە پێداویستیەکانی خوێندن سوودمەند بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
