ئەندپێندنت: بی بی سی تۆمەتەکان لەمەڕ خراپ مامەلەکردن لەگەڵ کێشەی جیم ساڤیل رەتدەکاتەوە
ئەم رۆژنامە بەریتانییە لە بابەتێکدا دەربارەی کێشەی دەستدرێژییەکانی بێژەری تەلەڤیزۆنی بەریتانی جیم ساڤیل دژی منداڵان لە "بی بی سی" دا، ئاماژە بەوە دەکات کە بی بی سی ئەوە رەتدەکاتەوە کە کەمتەرخەم بووبێت لەمەڕ ئەو کێشانەی جیم ساڤیل کاتی خۆی دروستیکردوون لەمەڕ دەستدرێژی سێکسی دژی منداڵان لە ناو کەنالی تەلەڤیزیۆنی بی بی سی بەریتانیدا. ئەم قسەیەش لەسەر زاری جۆرج ئیویستلی بڵاوکراوەتەوەو رەتی دەکاتەوە ئەون خراپ مامەلەیان لەگەڵ ئەم کێشەیە کردبێت، هەر لەهەمان رۆژدا دوو کۆمەڵەی خێرخوازی کەبەناوی جیم ساڤیل دروستکرا بوون، رایانگەیاند دەرگاکانی خۆیان داخست، لەبەر ئەو ریسواییەی دوای چەندین ساڵ ئاشکرا بوو.
لەپێش لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و وەرزش لە ئەنجوومەنی گشتی بەریتانیا، ئینویستل رایگەیاند ئەمە کارێكی ئابڕوبەرە، گوتیەتی هەر کە ئەم ریسواییەی بیستووە یەکسەر پەیوەندی بە پۆلیس کردووە بۆ لێکۆڵینەوە. بەڵام سەبارەت بەوەی کە بی بی سی بە شێوەیەکی خراپ مامەلەی لەگەڵ ئەم کێشەیە کردبێت، بەتایبەتی کاتێک سەرۆکی لیژنەکە جۆن یتسگدال گوتیەتی پرسێکی مەترسیدار لەمبارەوە لە ئارا دایە سەبارەت بە پشتگوێخستنی ئەم کێشەیە، بەڵام ئینوستیل رایگەیاندووە ئەوان ئەم قسەوباسانە رەتدەکەنەوە کەلەمبارەوە دەکرێن.
دەرکەوتنی بەرێوەبەری بی بی سی لەبەردەم لیژنەکەی ئەنجوومەنی گشتی بەریتانیا، تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەیەکی نوێی تاوانەکان دێت لە دەزگاکانی راگەیاندنی بەریتانیا. هەرچەندە پارێزەری بی بی سی رەتیکردۆتەوە ئەو نامە ئەلەکترۆنیانە بڵاوبکاتەوە، کە ئاماژە بە تێوەگلانی بەرپرسە گەورەکان لەم تاوانە دەکەن، کە لەلایەن بێژەری تەلەڤیزیۆنیی بەناوبانگی بەریتانیا جیم ساڤیل روویانداوە. هەروەها گوایە نامەکان باس لە کۆششی پەردەپۆشکردن و شاردانەوەی ریسواییەکانی ئەم بێژەرە لە کەنالی تەلەڤیزیۆنی بی بی سی بەریتانی دەکەن.




