ده‌زگای بارزانی خولێكی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی که‌مپه‌کان ده‌کاته‌وه
__2015_10_26_h16m10s18__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری و به‌هێزکردنی زمانه بیانیه‌کان و، چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی بۆ مامۆستایان دروست ده‌بێت له کاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای هاریکاری پۆڵه‌ندی پرۆژه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای مامۆستایانی ناو که‌مپی ئاواره و، په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت و له سه‌رجه‌م که‌مپه‌کان چه‌ندین خولی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چن.
ڕۆژی 26/10/2015 له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و، هۆشیاری مامۆستایانی نێو که‌مپه‌کان و، چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وتی مامۆستایان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و ژینگه‌ی قوتابیان و، له‌به‌رچاوگرتنی ژیانی ئاواره‌یییان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه که چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگایەکی پۆڵه‌ندیدا کۆرسی به‌هێزکردنی توانا زانستی و هۆشیارییه‌کانی مامۆستایانی نێو که‌مپه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی تووشی قوتابیان دەبێ.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌که، ئاوات مسته‌فا به‌رپرسی به‌شی پرۆژه و که‌مپه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی پرۆژه‌که له‌نێو چوار که‌مپی په‌نابه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت که تێیدا مامۆستایانی وانه‌بێژی قوتابخانه‌ی که‌مپه‌کان له‌سه‌ر میتۆدی وانه‌وتنه‌وه و چۆنیه‌تیی خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ڕێسا سه‌ره‌کییه‌کانی زمانی ئینگلیزی و، شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ قوتابیانی په‌نابه‌ر و ئاواره ده‌خرێته ڕوو، ئه‌م خولانه له سه‌رجه‌م که‌مپه‌کان به شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌ر که‌مپێک 5 ڕۆژ خوله‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و، شاره‌زایان و پسپۆڕان ڕۆژانه زیاتر له 5 سەعات وانه دەڵێنەوە؛ پرۆژه‌که چاک سەری گرتووە و زیاتر له 41 مامۆستا سوودیان له‌و خولانه وه‌رگرتووه."
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی خولی ڕاهێنان و به‌هێزکردنی تواناکانی وانه‌بێژانی نێو که‌مپه‌کان، ئاوات مسته‌فا ڕایگه‌یاند: "ئه‌م پرۆژه‌یه درێژه‌ی دەبێ و ئێستاکه له که‌مپه‌کانی که‌ورگۆسک و داره‌شه‌کران خولیان لێ به‌ڕێوه ده‌چێ و، 23 مامۆستا به‌شدارییان تێدا کردووه، هه‌روه‌ها له که‌مپه‌کانی هه‌رشه‌م و به‌حرکه‌شدا خوله‌که به به‌شداری 18 مامۆستا به‌سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوه چوو."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
