٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

کرسیتیان ساینس مونیتۆر: توڕەییەکی زۆر دژی ریکلامەکانی ساختەکاری دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

ئەم رۆژنامە ئەمەریکییە لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی سەد تابلۆی ریکلامکردن دژی ساختەکاری لە دەنگدان لە ویڵایەتی ئۆهایۆ و ویسکونسنی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، کەئەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی رقی خەڵکێک لە ناوچەکەدا، چونکە پێیان وایە ئەمە سەرکوتکردنی دەنگدەرە، چونکە ریکلامەکە ئاماژە بەوە دەکات ساختەکاری لە دەنگدان تاوانە.

 ئەو تابلۆیانەی ریکلام لەو شوێنانە بڵاوکراونەتەوە کە رەشپێستە کەم داهاتەکانی تێدا دەژین لەگەڵ و ئەو گەرەکانەی  ئیسپانییەکانی تێدا دەژین، وەکو کلیفاند و کۆلۆمبۆس و سینسناتی و میلوکی. ریکلامەکە هوشداری دەدات لەوەی " ساختەکردن لە دەنگدان تاوانێکی یاساییە و سزاکەی شەش مانگ تاکو سێ ساڵ زیندانی و دەهەزار دۆلار دەگرێتەوە"، ریکلامەکە وێنەی کوتەکێکی دادگای بەسەرەوەیە.

رەخنەگران بەپێی بۆچوونی رۆژنامەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامانجی ریکلامەکە ترساندنی کەمایەتیێکە لە کاتی هەڵبژرادندا. ئەو کۆمپانیایەی ریکلامەکەی دروست کردووەو رایگەیاندووە و گوتیەتی ئامانج لەم ریکلامە تەنیا هوشیارکردنەوەی دەنگدەرە لە کاتی دەنگداندا. لەمبارەوە مافخوازێک گوتیەتی ئامانج لەم تابۆلایەنی ریکلامکردنە، شێواندنە، بەتایبەتی ئەو وشانەی لە ریکلامەکە بەکارهێنراون، پەیامەکەش ئەو کەسانەی کردۆتە ئامانج کە هیچ شتێک دەربارەی هەڵبژاردن نازانن، باسکردنی سزای ساختەکاری لە دەنگدانیش، تەنیا بۆئەوەیە خەڵکە لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە و بەشداری دەنگدان نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار