دەزگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر 567 قوتابیدا دابەش کرد
__2015_10_25_h17m28s23__LB.jpg)
دهۆك -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی داودی و ناحیەی باعەدرێ جانتا و پێداویستی بەسەر 567 قوتابیی قۆناغی بنەڕەتیدا دابەش کرد.
ڕۆژی 25/10/2015 بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری قوتابیانی پەنابەر و ئاوارە لە سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات، لەو میانەشدا پرۆسەی دابەشکردنەکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەمپی گرتووەتەوە و، ئێستا لە کەمپی داودی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندنی بەسەر (300) قونابی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی (1 تا 6) ی کەمپی داودی دابەشکرد. هاوکات لە ناحیەی باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر (267) قوتابی ئاوارەی ناحیەی باعەدرێی سەر بەقەزای شێخان دابەش کرد.
لەبارەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی پێداویستیەکانی خوێندن بەسەر قوتابیانی پەنابەر و ئاوارە، مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لەسەرجەم کەمپی پەنابەران و قوتابیانی دەرەوەی کەمپەکان دابەش دەکات." هاوکات ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە کەمپی داودی و ناحیەی باعەدرێدا دابەشکردنەکە بەڕێوە چوو و تیایدا (567) قوتابی لە پێداویستیەکانی خوێندن سوودمەند بوون."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
