ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی گەیاندە 4933 خێزان و، 895 قوتابی

هەولێر-KDP.info- له درێژه‌ی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی ئاواره و په‌نابه‌ر له‌سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی ئیسیای سه‌ر به قه‌زای شێخان جانتا و پێداویستییان به‌سه‌ر 895 قوتابیی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا دابه‌ش كرد. لە دوو هەڵمەتی دیکەیشدا، له كه‌مپه‌كانی قادیا و به‌رده‌ڕه‌ش به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی دابه‌شی سه‌ر 4933 خێزانی په‌نابه‌ردا كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانه جانتا و پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌ك كه‌مپی گرتووەته‌وه و ئەمڕۆ چوارشەممەیش، له كه‌مپی ئیسیا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شێخان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باعه‌درێ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی جۆراوجۆری خوێندنی به‌سه‌ر (895) قوتابیی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له پۆلی (1 تا 6) دابه‌ش كرد.

(مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: "به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردن و دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران و قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان"، هاوكات رایگه‌یاند: "جگه له دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیاندا، هاوكات هه‌وڵمان دا له زۆربه‌ی كه‌مپه‌كاندا به هاوكاریی ژماره‌یه‌ك رێكخراو و كه‌سایه‌تیی قوتابخانه دروست بكه‌ین و ئێستاكه پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه ده‌چن."
له به‌رده‌وامیی هاوكاریكردنی خێزانه په‌نابه‌ره‌كانی نێو كه‌مپه‌كان، هەر ئەمڕۆ ئۆفیسه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، خۆراك و پێداویستییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی قادیا له كۆمه‌ڵگه‌ی روانگه له پارێزگای دهۆك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی به‌سه‌ر (2749) خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، كه خێزانێك پارسێلێك خۆراكی (19.55كغم)یان پێدرا. له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر (2184) خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكیان پێ درا كه پێكهاتبوو له (زه‌یت، ساوار، نیسك، نۆك).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
