١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له‌خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ عەلائەدین نەقشبەندی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له‌خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ عەلائەدین نەقشبەندی ده‌كات

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ عەلائەدین نەقشبەندی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و دیاری شێخەکانی خەلان و زینوەی دەڤەری باڵەکایەتی، کاک شێخ عەلائەدین نەقشبەندی - مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک شێخ عەلائەدین بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

  انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک        

هەواڵی پەیوەندیدار