١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

لە سلێمانیدا دەزگای بارزانی قوتابخانەیەکی 12پۆلەی كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS) قوتابخانەی 12پۆلەی (پێکەوەژیان)ـی لە کەمپی ئاشتیدا کردەوە. ئەو کەمپە لە پارێزگای سلێمانیدایە.

ڕۆژی 20/10/2015 لە مەراسیمێکدا لە کەمپی ئاشتی لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنەری ڕێکخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس و نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بە گوژمەی ١٩٠هەزار دۆلار، قوتابخانەیەکی 12پۆلەی دروست کرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "زۆر سوپاسی ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس دەکەین کە بە هەرەوەزی توانیمان ئەم قوتابخانەیە لە کەمپی ئاشتی بۆ قوتابیانی ئاوارەی ئێزدی و باشووری عێراق بکەینەوە، کە بێگومان سوودێکی ئیجگار زۆری دەبێت بۆ قوتابیانی ئاوارە بۆ ئەوەی لە خوێندن و پێشکەوتنەکان دانەبڕێن، هاوکات زۆر سوپاسی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی کرد، کە کارئاسانیان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆژە خێرخوازیی و پەروەردەییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کردووە. ئاماژەی بەوەش دا، ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەکە لەسەر دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس بووە و، بڕی 190هەزار دۆلاری تێچووە و، تایبەتە بە ئاوارەکانی باشووری عێراق و، کوردانی ئێزدی ناو کەمپەکە، کە ئەمەش وا دەکات قوتابیانی کەمپەکە ئەمساڵ لە پرۆسەی خوێندن دانەبڕێن و بەردەوام بن لە خوێندنەکەیان‌."
مووسا ئەحمەد گوتیشی: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی گرنگی تایبەتی بە بواری پەروەردەو فێرکردن دەدات و هەر ئەمساڵ 50هەزار جانتا و پێداویستی خوێندنمان بەسەر سەرجەم قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە کەمپی پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دابەش کردووە."
شایانی باسە، جگە لە کەمپی ئاشتی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵی پار قوتابخانەی لە کەمپی باریکەی سلێمانی و کەورگۆسکی هەولێر دروست کردووە و، ئێستاکە خوێندنیان تێدا دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار