دەزگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر 5095ـدا قوتابی دابەش كرد
__2015_10_13_h15m40s20__LB.jpg)
دهۆك-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان جانتا و پێداویستیی خوێندنی بەسەر 5095 قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی کەمپەکانی 'دۆمێز و باجیت کەنداڵ'ـدا دابەش کرد.
ڕۆژی 13/10/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دۆمێز و باجیت کەنداڵا، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابیانی پەنابەر بۆ پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ، جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندنی دابەش کرد؛ لە قوتابخانەی کار 760 قوتابی و لە قوتابخانەی نازدار 785 قوتابی و قوتابخانەکانی وارستی و نێوار 700 قوتابی پێداویستیی خوێندنیان بەسەردا دابەش کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی باجیت کەنداڵا هەستا بە دابەشکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر 300 قوتابیی بنەڕەتی، هەروەها لە کەمپی باجلور و بەرزی و دەرەوەی کەمپ جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بەسەر 700 قوتابیدا دابەش کرد. هەڵمەتی دابەشکردنەکە بەردەوام بوو، هەتا لە کەمپی پیرەمەگرون و دەوروبەری و کەمپی ڕێباز و دەوروبەریشیدا 1100 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی سوودمەند بوون.
سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی جانتا و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندن بەسەر قوتابیانی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک، مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەموو ساڵێک لە دەستپێکی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئەرکی خۆی ساڵانە 50هەزار جانتا و پێداویستیی جۆراوجۆری دیکەی پرۆسەی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی دابین دەکات، بۆ ئەمساڵیش هەوڵمان دا ئاسانکاری پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە کەمپەکان بکەین و، هەڵمەتەکانمان بەردەوام دەبێ لە دابەشکردنی جانتا و پێداویستییەکانی دیکە بەسەر قوتابیاندا."
ئاماژەی بەوەش دا، دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی خوێندن تەنها قوتابیانی کەمپەکان ناگرێتەوە، بەڵکو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دوورەدەستەکانیش ئەو کارە دەکەین.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
