٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

لۆس ئەنجلس تایمز: مونازەرەکەی ئۆباماو رۆمنی بینەری کەمیان هەبوو

سەرچاوە: KDP.info

ژمارەی بینەرانی تەلەڤزیۆنی سەبارەت بە مونازەرەی سێیەمی نێوان ئۆباماو رۆمنی لە دابەزین دابوو، کە لەهەمان شەودا یاری تۆپانێ و بێسیبۆلی ئەمەریکی هەبوو، تێکەلی رووداوی سیاسی بوو. بەپێی دواین زانیاری ناوەندی نیلسۆن رۆژی سیشەممە تەنیا ٥٩.٢ ملیۆن ئەمەریکی لە  تەلەڤزیۆندا سەیری سێیەمین مونازەرەی نێوان هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکان کردووە. بەپێی ئەم زانیاریانە ژمارەی بینەرانی تەلەڤزیۆن هەشت ملیۆن سەبارەت بە مونازەرەی یەکەم و دووەم  دابەزیوە، لەکاتێکدا لە یەکەمین مونازەرە لەلایەن ٦٧.٢ ملیۆن ئەمەریکی بینرابوو، لە هی دووەمیش ٦٥.٦ ملیۆن کەس سەیری منوازەرەکەی کردبوو.

یانزدە کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکی مونازەرەی سێیەمیان  پەخش کردووە کە تایبەت کرابوو بۆ سیاسەتی دەرەوە، کەچی ئۆباماو رۆمنی ئەو شەوە تووشی رکابەرییەک بوون کە تەلەڤزیۆنی فۆکس یاری بێسیبۆلی گواستەوەو ٨.١ ملیۆن کەس سەیری یارییەکەی دەکرد. هەروەها ١٠.٧ ملیۆن ئەمەریکیش سەیری یاری تۆپی پێی ئەمەریکای دەکرد لە کەنالی تەلەڤزیۆنی (ئەی ئێس بی ئێن)، دیارە ئەم ژمارانە لەلایەن ناوەندی نیلسۆن پشت راستکراونەتەوە.

ئەمجارە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بایەخیان وەکو جارانی پێشوو نەبوو، تەنیا نەگەیشتۆتە ئاستی ئەو رکابەرییەی جاری پێشوو لە نێوان سارا پالین و جۆ بایدن کە خۆیان بۆ جێگری سەرۆک کۆمار کاندێد کردبوو. ئەمە لە سالی ٢٠٠٨ بوو، ئەو کات ٦٩.٨ ملیۆن کەس سەیری مونازەرەی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە کرد. دەبێت لەبیری نەکەین کە گەورەترین مونازەرە ساڵی ١٩٨٠  بوو لە نێوان رۆنالد ریگان نوێنەری کۆمارییەکان و جێمی کارتەری نوێنەری دیموکراتەکان رویدا و ٨٠.٦ ملیۆن ئەمەریکی لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکاندا سەیری رکابەرایەتی نێوان ئەم دوو کەسەیان کرد بوو. جێی باسە نیلسۆن لەساڵی ١٩٧٦ەوە دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی مونازەرە تەلەڤزیۆنییەکان کە لەئەمەریکا بەرێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار