دەزگای بارزانی و كوونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر پرۆژەی ژینگەپارێزی دەکەن

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کونسووڵگەری فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا کار بۆ خاوێنڕاگرتنی ژینگەی کەمپی ئاوارە و پەنابەران دەکەن و منداڵان لە مەترسیی ژینگەی پیس ئاگادار دەکەنەوە.
ئەمڕۆ 7/10/2015 بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کار و چالاکیەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی کونسوڵگەری فەرەنسا کە پێک هاتبوو لە (ئەلیکساندەر پیکیە) جێگری کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، سەردانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ـیان لە شاری هەولێر کردو لەلایەن سەرۆکایەتی دەزگاوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
لە دیدارێکدا، لەلایەن عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پوختەیەکی لە چالاکییە بەردەوام و هەمیشەییەکانی دەزگا بۆ پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو و ئاماژەی بە پرۆژەکانی دەزگا کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو بارگرانییە زۆرەی کە کەوتووەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهۆی زۆری ژمارەی ئاوارەو پەنابەر لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها بە ناوی دەزگاوە سوپاسی نوێنەری وڵاتانی هاریکار و ڕێکخراوە جیهانییەکان کرد کە لەو ماوەیەدا پشتگیری (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ـیان کردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی خێرخوازیی و خزمەتکردنی ئاوارەو پەنابەران.
لەبەرامبەردا (ئەلیکساندەر پیکیە) جێگری قونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە بەشێوەیەکی بەردەوام و بەبێ ماندوویەتی کارە مرۆییەکانی لە کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان دەکات. جێگری کونسوڵی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد: "ناوی بارزانی لە وڵاتی فەرەنسا وەک ناوی ناپلیۆن بناپارت و شارل دوگوڵ بە بەرزی ماوەتەوە و هەر بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە. لەدرێژەی قسەکانیدا جێگری کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕایگەیاند: دەیانەوێ لەگەڵ دەزگا پرۆژەیەکی هاوبەشی پاراستنی ژینگە و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی ناو کەمپەکان بکەن، بەتایبەتی ئەو پرۆژەیە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
