دەزگای بارزانی 14 جۆر پێداویستی و ئامێری تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دابین كرد

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی 14 جۆر کەلوپەل و ئامێر و پێداویستیی ڕۆژانەی پزیشک و نەخۆش، پەستانپێو و چەندین جۆری تری پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر دابین دەکات.
ڕۆژی 5/10/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام کەلوپەل و پێداویستی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات، ئەمڕۆیش بە ئامادەبوونی نوێنەری نەخۆشخانەی راپەڕین، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (14) جۆر کەلوپەلی تەندروستی و کەرەستەی دیکەی پێشکەشی نەخۆشخانەکە کرد.
لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "لە سەردانێکدا بۆ نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر، لەسەر داخوازی نەخۆشخانەکە، 14 جۆر کەرەستە و پێداویستی تەندروستیمان پێشکەش کردن، کە پێک هاتبوو لە: 30 کارتۆن چەرچەف، 7 کارتۆن کەمامەی نەخۆش، 10 کارتۆن بەتانیی سادەی، 30 دانە بەتانیی رەنگاوڕەنگ، 4 کارتۆن جلوبەرگی پزیشکانە، 20 چەرچەف، 10 کارتۆن چەرچەف، 30 ئامێری پەستانپێو و سەماعە، 5 عارەبانەی ویلچەرخ، 7 کارتۆن جلوبەرگی نەخۆش، 10 دۆشەکی تەندروستی و، 10 قەرەوێڵەی تایبەت بە نەخۆش.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
