ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتی: نانبڕین ئه‌خلاقی پارتی نییه و که‌سیش بڕوا به درۆی ئاوا شاخدار ناکات.. ئیتر چاوه‌ڕوان مه‌بن پارتی لێتان بێده‌نگ بێت

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان، سیاسه‌ته شۆفێنییه‌کانی (مالیکی)یه و تا هه‌نووکه‌یش به‌رده‌وامه؛ راوێژکاره‌کانیشی بیانی نه‌بوون، به‌ڵکو سیاسه‌توانانی خۆماڵی بوون، که حیقد و دڵڕهشییان به‌رامبه‌ر پارتی و (سه‌رۆک بارزانی) تا ئه‌و راده‌یه قووڵ بووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن سزای گه‌لی کوردستانیش بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به پارتی و (بارزانی) داوه. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن ببنه سه‌رقافڵه‌ی تێکدانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک كه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان بێته ئاراوه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
به عه‌قڵیه‌تێكی پیلانگێڕی چاره‌سه‌ری قه‌یران ناکرێ
ته‌له‌ڤزیۆنی (كه‌ی ئێن ئێن) که عه‌قڵیه‌تی پیلانگێڕی، به‌ردی بناغه‌ی کارکردن و به‌رنامه‌ڕێژیی گوتاری سیاسی و مێدیاییهتی، له دواداهێنانیدا نهێنی دواکه‌وتنی مووچه‌ی ئاشکرا کردووه و هه‌ر زووبهزوویش په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی لێی وه‌رگرتنه‌وه و که‌وته بازاڕ گه‌رمکردن بۆ که‌ی ئێن ئێن.
بیرتیژهکانیان سیناریۆیه‌کیان داڕشتووه و بڵاویان کردووه‌ته‌وه، که گوایه مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا لیژنه‌یه‌کی نهێنی پێکهێناوه و به راوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک راوێژکاری بیانی پیلانی دواخستنی مووچه‌یان داڕشتووه، بۆئه‌وه‌ی دۆخێکی قه‌یراناوی دروست بکه‌ن و حزبه‌کانی دیکه و خه‌ڵک ئاوات به پێش قه‌یرانه‌کان بخوازن و، پارتی چی بوێ، بۆی بکه‌ن.
عه‌قڵیه‌تی له‌مجۆره که سیناریۆی ئاوا داده‌ڕێژێ، جگه له‌وه‌ی که پێی بگوترێ گێره‌شێوێن و تێکده‌ری ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هیچی دی هه‌ڵناگرێ. ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته به‌رهه‌می ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن که نه‌یانتوانی یه‌ک ساڵ له ئارامیدا سیاسه‌ت بکه‌ن و، به‌شدارێکی ئه‌رێنیی ژیانی په‌رله‌مانی و حوکمڕانی بن.
باشتر وابوو ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی گۆڕان، نهێنی ئه‌وانه‌ی بڵاو کردایه‌ته‌وه که هاوکاری نووری مالیکی و ئه‌ندازیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوون. ده‌بوایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی فراکسیۆنی سه‌وزیش، له نزیک خۆیه‌وه له‌وانه‌ی بپێچایه‌ته‌وه نه‌ک یه‌خه‌ی پارتی بگرێ.
سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌ته شۆفێنییه‌کانی مالیکییه و، تا هه‌نووکه به‌رده‌وامه و راوێژکاره‌کانیشی بیانی نه‌بوون، به‌ڵکو سیاسه‌توانانی خۆماڵی بوون، که حیقد و دڵڕهشییان به‌رامبه‌ر پارتی و سه‌رۆک بارزانی تا ئه‌و راده‌یه قووڵ بۆته‌وه، ئاماده‌ن سزای گه‌لی کوردستانیش بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به پارتی و بارزانی داوه. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن ببنه سه‌رقافڵه‌ی تێکدانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک كه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان بێته ئاراوه.
شه‌ڕی داعش و خه‌رجییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی، گرتنه‌خۆ و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر بۆ هه‌زاران هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی قه‌یرانه ئابوورییه جیهانییه‌کان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، که چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تا رۆخی رووخان و ئیفلاس برد و، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا و زلهێزه‌کانیشی هیلاک کرد، هۆکارگه‌لی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن که دووچاری هه‌رێمی کوردستان بوون، نه‌ک پیلانێکی نهێنی پارتی وه‌کوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان، بۆ چه‌واشه‌کردن و دنه‌دانی خه‌ڵکی خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دواکه‌تووه به پارتییه‌کانیشه‌وه، بۆیه به عه‌قڵی کێدا ده‌چێ پارتی زیان به ئه‌ندامانی خۆی پێش خه‌ڵکی تر بگه‌یه‌نێ. زوربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌نگده‌ری پارتی و سه‌رۆک بارزانین، بۆیه ته‌نیا عه‌قڵی نه‌خۆش بیر له سیناریۆی وه‌ها ده‌کاته‌وه که پارتی سزای ده‌نگده‌ران و لایه‌نگیرانی خۆی بدات. ئه‌مه په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی زانیاری زیاتری له‌باره‌وه هه‌یه که به‌هۆی بیروڕای سیاسییه‌وه، له سلێمانی چه‌ندین که‌س مووچه و نان‌بڕاو کران و، گۆڕانخوازهکانیش ده‌بێ له‌بیریان نه‌چێته‌وه‌و و بشزانن سه‌رۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی زۆریان کرد تا نان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نانبڕاوه گۆڕانخوازه‌کان. نانبڕین ئه‌خلاقی پارتی نییه و که‌سیش بڕوا به درۆی ئاوا شاخدار ناکات، به تایبه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی که خۆیان ده‌زانن کێ نانیان ده‌بڕی و کێشین راوێژکاره‌کانی ئه‌وسای مالیکی و ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، بۆ درێژه‌دان به سزادانی خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان.
به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌ره‌کوه‌زیران ئه‌ندامی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازن و، به واژۆی ئه‌وان پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی سیناریۆی گومڕا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و دوژمنکارانه داڕێژن، پرسیارێک له‌و به‌ڕێزانه بکه‌ن.
قه‌یرانه‌کان و هۆکاره‌کانی به‌رده‌وامن و خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌قی خۆیانه ئاگاداری ورده‌کارییه‌کان بن، به‌ڵام وه‌کوو هه‌موو که‌یسه‌کانی دیکه که ده‌کرێته بابه‌ت بۆ قۆڵبادان و شکاندنی ئیراده‌ی لایه‌نێكی دیكه و، تێکدانی ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئیتر چاوه‌ڕوان مه‌بن پارتی لێتان بێده‌نگ بێت.
زۆر روونه که شکستی سیاسه‌تتان له که‌یسێکدا به دروستکردنی قه‌یران له که‌یسێکی تردا قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه. ئێوه له ئارامیدا سیاسه‌تتان پێ ناکرێ و ته‌نیا که‌شوهه‌وای قه‌یراناوی ژینگه‌ی کاری سیاسی و راگهیاندنتانه. پێویسته حه‌وسه‌ڵه‌ی کارکردنتان زیاتر و نهفهستان له ململانێدا درێژتر بێ و کاری ئه‌رێنی بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر، چونکه دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کان له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، له‌سه‌ر بناغه‌ی سازانی نیشتمانی و سیاسی به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها حکوومه‌تی بنکه‌فراوانی هه‌رێم خه‌ریکی ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی گشتگیری چاکسازییه و، وه‌زاره‌تی دارایی که به‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، وه‌كو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان به‌رنامه و دیدگای خۆی بۆ چاکسازیی پێشکه‌ش کردووه و، چه‌ندین شاره‌زا و راوێژکاری بیانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوکارییان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌بیرتان ده‌هێنینه‌وه که له‌سه‌ر پێشنیاز و داوای ئێوه له كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ر پێنج لایه‌ن، بڕیارمان دا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن راگرین و، ببینه به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک قهیرانخوڵقێنهر، که‌چی هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی دوای ئه‌و بڕیاره، پێشێلکارییتان ده‌ست پێ‌کرد و ئێمه‌یش وه‌کوو ئه‌خلاقی به‌رزی پارتییانهمان پابه‌ند بووین به بڕیاره‌که‌وه و، تا هه‌نووکه‌یش پابه‌ندین و کۆی پێشێلکارییه‌کانیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی و سه‌رپه‌رشتیاری کۆبوونه‌وه‌که.
ئێمه‌ی پارتی، جگه له‌وه‌ی هۆکاره کۆن و نوێیه‌کانی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌زانین، هه‌روه‌ها چاومان له‌سه‌ر قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و دڵمان لای خانه‌واده‌ی زیاتر له هه‌زار شه‌هید و، دوعامان بۆ چاکبوونه‌وه‌ی بریندارانه و، به‌شێکین له مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پشتگیریی هه‌موو داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ین و هانی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین بۆ کارکردنی جیددی له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا و، هاوکار و پشتیوانی ده‌بین له‌و پێناوه‌دا. هه‌روه‌ها ئێمه به وردی چاودێریی گۆڕانکارییه گه‌وره و گرینگه‌کانی جیهان و ناوچه‌که ده‌که‌ین، که دڵنیاین پشکی کوردیان تێدایه به‌و مهرجةی هه‌موولایه‌كمان بتوانین یه‌کگرتووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه نابێ سه‌رقاڵی تێکدانی ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی و زیادکردنی قه‌یران بن بۆ سه‌رباری قه‌یرانه‌کانی دیکه.
ئاینده خۆی ئه‌م رۆژگارانه و کاره‌کته‌ره‌کانی پۆلین ده‌کات و، ئه‌وانه‌ی راستگۆ و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مانن و توانا و وزه‌ی مانه‌وه‌یان تێدایه، ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵکشانی زیاتریان پێ ده‌به‌خشێ. ئێمه دڵنیاین که به‌شی پارتیی دیموکرایه‌تی کوردستان له‌و سه‌رکه‌وتنه‌دا ده‌بێ.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
5/10/2015

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
