دەزگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر 7700 قوتابیدا دابەش كرد
__2015_10_04_h15m47s46__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی کوردە ئاوارە ڕۆژاواییەکانی کەمپەکانی دۆمێز و باسرمە و گەویلاندا بەشی ٧٧٠٠ قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی، جانتا و پێداویستی خوێندن دابەش دەکات.
ڕۆژی 4/10/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دۆمێز و باسرمە و گەویلاندا، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابیانی پەنابەر بۆ خوێندنەکەی ئەمساڵیان، جانتا و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندنی لە کەمپی دۆمێز،دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندنی بەسەر 791 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی (1ـەوە تا 6)ـی قوتابخانەی ژیان کەمپەکەدا دابەش کرد. هەروەها پرۆسەی دابەشکردنی پێداویستیەکانی خوێندن لەو کەمپە بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 5189 قوتابی دیکەش سوودمەند دەبن، هەر لە بەردەوامی دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی خوێندندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی ڕۆژئاوا لە کەمپی باسرمە 643 قوتابی سوودمەند بوون، لە کەمپی گەویلانیشدا جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن بەسەر 1083 قوتابیدا دابەش کرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
