دهزگای بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی بەسەر 710 قوتابیدا دابەش كرد
__2015_10_03_h19m14s26__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان، جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر 710 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە کەمپەکانی ئاکرێ و ماملیان دابەش دەکات.
رۆژی 3.10.2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ئاکرێ و ماملیان، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابیانی پەنابەر بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، جانتاو پێداویستیەکانی دیکەی خوێندنی لە کەمپی ئاکرێ، خێرخوازیی بارزانی جانتاو پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر 240 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی (1 تا 6)ی قوتابخانەی کوردینی کەمپەکەدا دابەش کرد. هەروەها لە کەمپی ماملیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی کەمپەکە کە سەرجەمیان سوودمەند بوون کە ژمارەیان 470 قوتابی بوون.
لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە هەڵمەتەکانی دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی خوێندن بەسەر پەنابەرانی کەمپەکاندا ڕایگەیاند: "وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە بە ئەرکێکی گرنگ هەڵدەستین کە ئەویش پەروەردە و خوێندنە کە ئێمە ئەرکی دابینکردنی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندنی قوتابیانی کەمپەکانمان لەئەستۆ گرتووە و لەسەر ئەرکی خۆمان پێداویستیەکانی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی کەمپەکان دابین دەکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی جانتاو پێداویستیەکانی خوێندن بەسەر سەرجەم قوتابیانی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ جیاوازییەک."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
