١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاری 3000 خێزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری و خۆراک و پێداویستی بەسەر 3هەزار خێزانی چەند کەمپێکی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و 60 خێزانی هەژار و کەمداهاتدا دابەش كرد.

ڕۆژی 3/10/2015 لە درێژەی هاوکاریکردنی پەنابەران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێگەی ئۆفیسی کەمپەکانیەوە، ڕۆژانە خۆراک و پێداویستی بۆ پەنابەران دابین دەکات، لەو میانەشدا هەستا بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر 2648 خێزانی پەنابەری کەمپی قادیا لە سنووری پارێزگای دهۆک. لەلایەکی دیکەوە لە کەمپی گەویلان، بەهەمانشێوە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابەشکردنی شیر بەسەر 206 منداڵی تەمەن یەک ساڵان. هاوکات لە کەمپی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، لەدرێژەی هاوکاریکردنی خێزانە پەنابەرەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف هەستا بە دابەشکردنی 100 کارتۆن پاکەوەکەر بەسەر 100 خێزانی کەمپەکەدا.
جگە لە هاوکاریکردنی پەنابەران، لە دەرەوەی کەمپەکانیش هاوکاریکردنی خێزانی هەژار و کەمدەرامەتیش لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەردەوامە و لەو میانەشدا دەزگا هەستا بە دابەشکردنی پارسێلی خۆراک بەسەر 45 خێزانی شەبەکی دانیشتووی گوندی ئاش قەڵا ی سەر بە ناحیەی کەڵەک، لە لایەکی دیکە لە ناحیەی کەڵەک پارسێلی خۆراکی بەسەر 15 خێزانی کەمدەرامەتی ناحیەکەدا دابەشکرد، کە هەر پارسێلێک پێک دێت لە 15 کیلۆ برنج، ئارد 15 کیلۆ، 15 کیلۆ شەکر و دۆشاوی تەماتەو شەعریەو خوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار