دەزگای بارزانی و رێكخراوی دڵی گەورەی ئەمەریكایی پڕۆژەی هاوبەش بۆ پەنابەران ئەنجام دەدەن

هەولێر-KDP.info- شاندێكی رێكخراوی دڵی گەورەی ئەمەریكایی (big heart) سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد و، بەم زووانەیش چەند پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ پەنابەران لە كەمپەكان دەخەنە ڕوو.
رۆژی 1/10/2015 شاندێكی رێكخراوی دڵی گەورەی ئەمەریكایی (big heart) بە سەرۆكایەتیی دكتۆرە (جێنیفەر) سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد و لەلایەن (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرا و چەندین تەوەری تایبەت بە خزمەتكردنی پەنابەرانیان خستە ڕوو.
لەم دیدارەدا شاندی رێكخراوی دڵی گەورەی ئەمەریكایی (Big heart) پوختەیەكی لەبارەی سەردانەكەی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستە ڕوو كە ئامانجێتی پڕۆژەیەكی هاوبەش لەگەڵ دەزگا بۆ پەنابەرانی كەمپەكان ئەنجام بدەن. هاوكات ئەوەیشی خستە ڕوو كە ئامانجیانە لەم سەردانەدا پردی پەیوەندیی نێوان رێكخراوەكەیان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دروست بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری هاوبەش بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.
لەبەرانبەردا (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لە كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەر و ئاوارە و كەمدەرامەتان كرد و، تیشكی خستە سەر پڕۆژە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو كەمپەكان و ئامادەیی دەزگای نیشان دا بۆ هەر كارئاسانی و هەماهەنگییەك كە لە داهاتوودا پێكەوە بیكەن بۆ هاوكاریكردنی زیاتری پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە، رێكخراوی دڵی گەورەی ئەمەریكایی (Big heart) لە وڵاتی سووریا چەندین پڕۆژەی تایبەت بە خزمەتكردنی پەنابەران بەڕێوە دەبات و بۆ یەكەم جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەوڵ دەدەن بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەیەك گرێبەست لەبارەی خزمەتكردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
