١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی و پۆڵەندا پڕۆژەی پەروەردەیی بۆ پەنابەران دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  شاندێکی كونسوڵخانەی پۆڵەندا لە هەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و چەند پڕۆژەیەکی هاوبەشی پەروەردەیی بۆ پەنابەران لە کەمپەکان دەکەن.

ڕۆژی 30/9/2015 شاندێکی کونسوڵگەریی پۆڵەندا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (ئۆچاوا) کونسوڵی پۆڵەندا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و، لەلایەن عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا و چەندین تەوەری تایبەت بە خزمەتکردنی پەنابەرانیان خستە ڕوو.
لەم دیدارەدا کونسوڵی پۆڵەندا پوختەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستە ڕوو کە ئامانجێتی پرۆژەیەکی هاوبەشی پەروەردەیی لەگەڵ دەزگا بۆ پەنابەرانی کەمپەکان ئەنجام بدەن.
لە بەرامبەردا عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەکارو چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرو ئاوارەو کەمدەرامەتان کرد و تیشکی خستە سەر پرۆژە بەردەوامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو کەمپەکان. هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن کە پرۆژەی هاوبەش بۆ پەنابەران لە کەمپەکان ئەنجامبدەن لەو بارەیەوە.
لەبەرامبەردا کونسوڵی پۆڵەندا تیشکی خستە سەر ئەو پرۆژەیەی کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئەنجامی دەگەیێنن و ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی گرێبەستێکەوە ئاستی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی کەمپەکان بەرز بکەنەوە، ئەمەش لە ڕێگەی پرۆژەی پەروەردەیی کە دوو مانگ دەخایەنێت و  تیایدا چەندین خولی فێربوون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و شێوازی وانەوتنەوەو چۆنیەتی هەڵسوکەوت و ڕەفتارە لەگەڵ قوتابیان بۆ زیاتر لە (70) مامۆستا لە لە 8 کەمپی پەنابەران (هەرشەم، بەحرکە، قوشتەپە، کەورگۆسک، دارەشەکران، گەویلان، باسرمە و، ئاکرێ) دەکرێتەوە، واتە مامۆستایان بەشێوەی ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن و زیاتر لە 10هەزار قوتابیش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ سوود لەو پرۆژە پەروەردەییە دەبینن. لە کۆتایی دیدارەکەدا، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کونسوڵی وڵاتی پۆڵەنداوە گرێبەستی کاری هاوبەشی پەرەپێدانی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ئاستی پەروەردەیی لە 8 کەمپی پەنابەران بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی نێو کەمپەکان ئیمزا کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار