دەزگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بەسەر 3440 قوتابیدا دابەش كرد
__2015_09_30_h16m6s4__LB.jpg)
خهبات -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان جانتاو پێداویستی خوێندن بەسەر 3440 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە کەمپەکانی دارەشەکران و کەورگۆسک دابەش دەکات.
ڕۆژی 30/9/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەردوو کەمپی دارەشەکران و کەورگۆسک کە تایبەتە بە پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابیانی پەنابەر بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، هەستا بە دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بە سەریاندا، لەو میانەشدا لە هەڵمەتی یەکەمدا لە کەمپی دارەشەکران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر 1920 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی (1 تا 6)ی کەمپەکەدا دابەش کرد. هەروەها لە کەمپی کەورگۆسک، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هەریەکە لە باوکی شەهید ئالان و هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم، هەستان بە دابەشکردنی جانتاو پێداویستیەکانی دیکەی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی کەمپی کەورگۆسک کە سەرجەمیان سوودمەندبوون کە ژمارەیان 1520 قوتابی بوون.
لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: پرۆسەی پەروەردەو خو]ندن گرنگی خۆی هەیە، بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە لەم سێکتەرە هاوکاری پێشکەشی قوتابیان دەکات، سەبارەت بە ژمارەی سوودمەندانی ئەم پرۆژەیە، موسا ئەحمەد زیاتر گوتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) دەزگای خێرخوازیی بارزانی 50هەزار جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی ئامادە کردووە و بەسەر سەرجەم قوتابیانی ئەم قۆناغە لەسەرجەم کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە کوردستاندا دابەشی دەکات. هەروەها جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پرۆژەیە ساڵانە بەردەوام دەبێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لەدابینکردنی پێداویستی خوێندن، بۆ قوتابیان تائێستا چەندین پرۆژەی دیکەی پەروەردەیی وەکو دروستکردنی قوتابخانە و کردنەوەی خولی ڕاهێنان لەنێو کەمپەکان ئەنجام داوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
