مهكتهبی سهرۆك سهرهخۆشی له خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ڕەشید هەریری ناسراو بە موختار دهكات

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ڕەشید هەریری ناسراو بە موختار
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی دەشتی هەریر، کاک مستەفا ڕەشید هەریری ناسراو بە موختار - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک مستەفا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
