ده‌زگای بارزانی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 5000 خێزانی ئاواره دابه‌ش كرد
__2015_09_28_h17m17s39__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، وه‌ك پیشه‌ی ساڵانه‌ی خۆی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 5000 په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی ساڵانه له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپه‌كانی به‌حركه‌و هه‌رشه‌م، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستا به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 1200 خێزانی ئاواره‌دا كه هه‌ر خێزانێك 2 كیلۆ گرام گۆشتی پێدرا. هاوكات له كه‌مپه‌كانی گه‌ویلان و دیبه‌گه، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، ده‌زگا به‌هاوكاری مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستا به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 2000 خێزاندا كه هه‌ر خێزانێك 2 كیلۆگرام گۆشتی پێدرا.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش نیشته‌جێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی، هه‌ستان به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 1000 خێزاندا، كه بۆ هه‌ر خێزانێك 2 كغم گۆشتی وه‌رگرت. له چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانیشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ستا به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر 800 خێزانی ئاواره‌ی ناحیه‌ی قه‌سرێ.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
