ده‌زگای بارزانی هاوكاری 6850 خێزانی كرد
__2015_09_28_h15m51s50__LB.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی خێرخواز‌و كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند، هاوكاری و پێداویستی بۆ رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ر 6850 خێزانی ئاواره‌و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌رۆژانی عارفه و پێش جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری رێكخراو و كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین جۆر خۆراك و پێداویستی جه‌ژنیان به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا دابه‌شكرد.
له شاری سلێمانی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخواز (ئه‌حمه‌د حاجی غوفور) له كه‌مپی باریكه هه‌ستان به دابه‌شكردنی مریشك به‌سه‌ر 1790 خێزاندا.
له‌لایه‌كی دیكه هه‌ر له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی خێزانه شه‌هید و منداڵه بێباوكه‌كان له‌رۆژانی پێش جه‌ژن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستان به هاوكاریكردنی 372 خێزانی شه‌هید و 811 منداڵی بێباوك (ئازیز) كه هه‌ر خێزان و ئازیزێك دوو پارسێلی خۆراك و سه‌له‌ی ته‌ندروستی و جلوبه‌رگی منداڵانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا. له‌لایه‌كی دی له كه‌مپی گه‌ویلان له‌سنووری پارێزگای دهۆك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری خێرخواز (جه‌عفه‌ر ره‌سوڵ) ئیسماعیل هه‌ستان به دابه‌شكردنی مریشك به‌سه‌ر 274 خێزانی كه‌مپه‌كه دا، هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا سێت مه‌تبه‌خیان به‌سه‌ر 1371 خێزاندا دابه‌شكرد.
هاوكات له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش له‌سنووری پارێزگای دهۆك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی نۆ به‌سه‌ر 2178 خێزاندا، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكیان وه‌رگرت و تیایدا 30 كیلۆگرام (برنج، فاسۆلیا، شه‌كر، خوێ و مه‌عه‌كرونی) تێدابوو. هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌یشیاندا له‌سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ و خۆراك و شیرینی جه‌ژن به‌سه‌ر 54 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی گونده‌كانی ناوچه‌ی بۆتان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
