هۆكاره‌كانی پشته‌وه‌ی كۆچی به كۆمه‌ڵی سووریاییه‌كان چین و، ئایا ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێ؟

هه‌ولێر-KDP.info- به‌م دوواییه گه‌لێك قسه ده‌رباره‌ی ڕۆڵی توركیا، له به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كۆچی به كۆمه‌ڵی سووریاییه‌كان بۆ ئه‌ورووپا كرا؛ پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی ئانكارا، بۆ سووریاییه‌كان ئاسانكاری ده‌كات تا بگه‌نه ئه‌ورووپا؟
سه‌ركرده‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، له كۆبوونه‌وه‌ی لوویكه‌یاندا له بڕۆكسل، دانانی سنوورێكیان بۆ كۆچی به لێشاو به‌ره‌و ئه‌ورووپا خسته به‌ر باسه‌وه، یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕێك بوودجه‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێی سووریا ته‌رخان كرد، به تایبه‌ت توركیا كه نزیكه‌ی 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریایی ڕوویان تێ كردووه و، كه به ده‌رووی سه‌ره‌كیی گه‌یشتن به ئه‌ورووپا داده‌نرێ.
ئه‌مساڵ، كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ڕێژه‌یه‌كه‌ی گه‌لێك زۆر له‌و په‌نابه‌ره سووریاییانه به‌خۆوه بینیوه كه ڕوویان تێی كردووه، زۆرینه‌یان له ڕێی توركیاوه بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 500هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا، كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌یش له مانگه‌كانی ته‌مموز و ئابی رابردوودا گه‌یشتوون؛ له‌باره‌ی هۆكاره ڕاستینه‌كانی پشت ئه‌م كۆچه به كۆمه‌ڵه‌یش له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، پرسیارگه‌لێك دێنه ئاراوه.
گومانی تێدا نییه كه به‌رده‌وامیی ململانێ و نه‌بوونی ئاسۆی چاره‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی كوشتن و گرتن، كه ململانێكارانی نێوخۆیی هۆكاره‌كه‌ینی، دواجار بوونه‌ته هۆكار بۆ به‌رده‌وامیی كۆچ، به‌ڵام، به ڕه‌چاوگرتنی نه‌هاتنه ئارای گۆڕانكاریێكی ئه‌وتۆ له سرووشتی ململانێ سیاسییه نێوخۆییه‌كه‌ی سووریا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕێژه‌ی كۆچی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، هۆكاره‌كانی هه‌ر ئه‌وه نین كه ئماژه‌مان پێیان دا.
زۆرترین ئه‌و سووریاییانه‌ی به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچ ده‌كه‌ن، له وڵاتانی دراوسێی سووریاوه‌ن، له پێشیانه‌وه توركیا، ئینجا لوبنان، ئه‌رده‌ن، عێراق و هه‌ندێ وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌مه‌یش به هۆی مه‌رجه‌كنی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاتانه و باری گوزه‌رانیانه‌وه‌یه.
توركیا به ده‌روزه‌ی سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی كۆچ به‌ره‌و ئه‌ورووپا دازانرێت، هه‌ڵبه‌ت له رووی جیۆگرافییه‌وه نا كه به ئه‌ورووپاوه گرێ دراوه، به‌ڵكه له پێشدا به هۆی ئه‌و ئاسانكارییه‌وه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی توركیا بۆ سووریاییه‌كانی ده‌كه‌ن، شاره‌كانی ئزمیر و بۆدرووم و ئه‌سووس، بوونه‌ته وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی كۆچ به‌ره‌و یۆنان.
ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌و شارانه‌دا به چاو ده‌بینرێن و، ژماره‌یه‌ك هۆتێل و قاوه‌خانه‌ی كه‌نار ده‌ریا، بوون به نێوه‌ندی قاچاخچییه‌كان بۆ ڕه‌وانه‌كردنی خه‌ڵكی.
(هاشم حه‌یده‌ر) خه‌ڵكی شاری یه‌بروودی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقه، كه له نێوه‌ڕاستی مانگی توممووزدا، خۆی خێزانه‌كه‌ی له ئزمیره‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌ورووپا، بۆ RT ده‌ڵێ، به‌و ئاسانكارییه‌ی كه له‌و شاره بۆ كۆچبه‌ره سووریاییه‌كان ده‌كرا، سه‌رسام بووم، تا له‌وێ ده‌رباز بووین، هه‌ر وامزانی له سووریام، ئه‌وانه‌ی لێره‌یشن، زۆرینه‌یان سووریایین.
سێ هۆكار له پشت ئه‌و ئاسانكاریانه‌وه‌ن:
1- به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیادا به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ، كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له عێراق و لوبنان له مانگی ئابی رابردوودا دابه‌زیوه، به‌ڵام، له توركیا بۆ نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رز بووه‌ته‌وه و 200هه‌زاری یزاد كردووه.
به گوته‌ی كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یش له توركیادا جێگیر بوون و ملیان له كۆچ نه‌ناوه، ئانكارایش پێی وایه كه، تا دێ ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا كه ڕووی تێ ده‌كه‌ن، زۆرتر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش ئه‌و دۆخه‌یه كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی به‌سه‌ر باری ئابووریی و ده‌فه‌تی كار بۆ توركه‌كانه‌وه ده‌بێ.
2- وروژاندنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و كردنی به كارتێكی مرۆیی، له‌پێناو وه‌نه‌رهێنانی سیاسیی‌دا، ئانكارا له هه‌وڵدایه له ڕێگه‌ی په‌رشوبڵاوكردنی كۆچبه‌رانی سووریاییدا به یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تا هه‌رچی زووه ڕێگه‌یك بۆ چاره‌كردنی قه‌یرانی سووریا بدۆزنه‌وه و، ئۆباڵی كۆی ئه‌م كۆچه به‌كۆمه‌ڵه‌یش بخاته ئستۆی (ئه‌سه‌د)ه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه به ڕوونی به گوتاری به‌رپرسانی توركه‌وه دیاره.
شیاوی گوتنه كه، له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا، ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا ڕێوشوێنی گه‌لێك توندی له ده‌رووه وشكانییه‌كه‌ی له به‌ری ئه‌ده‌نه‌وه به‌ره‌و یۆنان گرتووه‌ته به‌ر، كه‌چی ڕێی ده‌ریاییه‌كه‌ی كه مه‌ترسیدارترینه، پشتگوێ خستووه و چاودێری ناكات. یه‌كێك له قاچاخچییه‌كان كه نه‌یویستووه ناوی ببرێت، رایگه‌یاندووه، له نێوه‌راستی ساڵی 2014ه‌وه، ڕێیه وشكانییه‌كه له به‌ری توركیا و یۆنانه‌وه هه‌ر داخرابوو، هه‌ڵبه‌ت به‌م دواییه نه‌بێت كه بۆ هاندانی كۆچ ده‌روێكی لێ كردووه‌ته‌وه.
لێره‌یشدا پرسیارگه‌لی گه‌وره دێنه ئاراوه له‌باره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییه توونده‌ی له‌گه‌ڵ یۆنان، توركیا گرتوویه‌تییه به‌ر و، له كاتێكدا ڕێی ده‌ریاییه‌كه‌ی كه مه‌ترسیداره به ڕووی كۆچبه‌راندا واڵا كردووه؟
ئه‌م پرسه، جگه له‌وه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنان به‌و كاره‌ساته مرۆییه‌وه بكه‌ن، كه تێیدا خه‌ڵكی له ده‌ریادا ده‌خنكێن و مه‌به‌ستیه‌تی سه‌رنجی دنیا بۆ پرسی قه‌یرانی په‌نابه‌ری رابكێشێ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕووداوی (ئالان)ی منداڵه كورددا ده‌ركه‌وت، هیچ شیكردنه‌وه‌یێكی دی هه‌ڵناگرێ؛ به‌پێی ئامارێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س، له ڕێی گه‌یشتن به ئه‌ورووپا، له ده‌ریای نێوه‌راستدا نوقمی ئاو بوون و خنكاون.
3- هه‌وڵێكه بۆ باوه‌ڕپێهێنانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌وه‌ی كه، باشترین ڕێگه‌چاره بۆ قه‌یرانی كۆچبه‌ران، بنیانتنانی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له باكووری سووریا تا ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ له‌خۆگرتنی په‌نابه‌ران، به‌ڵام هه‌رچی ڕۆژاوایه، له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌كا توركیا ئه‌م ناوجه ئارامه بۆ خۆی بقۆزێته‌وه بیكا به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی، سڵ له‌م ڕێگه‌چاره‌یه ده‌كه‌نه‌وه و هێشتا نه‌چوونه‌ته ژێر باری ئه‌م بیرۆكه‌ی توركیاوه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی لێی، دژایه‌تیكردنی پارتیی یه‌كێتیی دیمۆكرات(په‌یه‌ده) و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریایه، هه‌ردوو ئه‌م ئامانجه‌یش، ئه‌مڕۆ بۆ ڕۆژاوا كه له جه‌نگی دژ به داعشدایه، وێك نایه‌نه‌وه.




