ده‌زگای بارزانی دوو باخچه بۆ منداڵانی كه‌مپی به‌حركه دروست ده‌كات
__2015_09_21_h16m16s0__LB.jpg)
به‌حركه-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی هابیتات پێکەوە دوو باخچه‌ی یاری منداڵانیان له كه‌مپی به‌حركەدا دروست کرد.
21/9/2015 له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه له دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه‌یان، هاوكات هه‌وڵده‌دات شوێن بۆ یاریكردنی منداڵانیش دابین بكات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێ به دابینكردنی 304 كه‌رەڤانه (خانووی پلاستیكی) بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپی به‌حركه، له‌لایه‌كی دیكه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هابیتات دوو باخچه‌ی یاری منداڵانی به‌ڕووبه‌ره‌كانی 728 م و 504 م دوجا له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌گوژمه‌ی 28هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دروست ده‌كات و پاش ته‌واوبوونی پرۆژكه، منداڵانی كه‌مپه‌كه بۆ یاریكردن و به‌سه‌ربردنی ساتێكی خۆش سه‌ردانی هه‌ردوو باخچه‌كه ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
