ده‌زگای بارزانی كۆمه‌كی 1050 خێزانی دیكه‌ی كرد

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كانی به‌حركه و قوشته‌په و شاریا هاوكاری خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری 1050 خێزانی ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌كات.
ڕۆژی 21/9/2015 له درێژه‌ی كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستیان بۆ دابین ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی به‌حركه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخواز (جامع الحاج خلیل خیرالله) ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 890 خێزانی ئاواره‌دا، كه هه‌ر پارسێلێك پێك هاتبوو له (5 کیلۆ برنج، 5 کیلۆ شه‌كر، 1 کیلۆ چا، 2 دۆشاوی ته‌ماته، 2 بوتڵ زه‌یت، 5 کیلۆ فاسۆلیا، 5 کیلۆ نۆك، 1 کیلۆ خوێ و 1 کیلۆ مەعكرۆنی.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی قوشته‌په به‌هاوكاری چه‌ند خێرخوازێك هه‌ستان به دابه‌شكردنی 160 كیسه گۆشتی سوور به‌سه‌ر 160 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا. هاوكات له كه‌مپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك، خولێكی فێربوونی كۆمپیوته‌ر بۆ 15 فێرخواز به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هاریكار ده‌ستی پێكرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
