ده‌زگای بارزانی كۆمه‌كی 7800 خێزانی دیكه‌ی كرد
__2015_09_20_h15m48s13__LB.jpg)
به‌رده‌ڕه‌ش -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه‌ی ڕۆفیا و كه‌ڵه‌ك و داره‌توو و كه‌مپی هه‌رشه‌م هاوكاریی 7800 خێزانی ئاواره ده‌كات.
ڕۆژی 20/9/2015 له درێژه‌ی كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌ییشدا له سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی (WFP) هه‌ستا به دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگی ئه‌یلوول كه پێك هاتبوو له پارسێلێك خۆراكی جۆراوجۆر كه پێك هاتبوو له (15 کیلۆ برنج، 7.5 ماكارۆنی، 5 کیلۆ شه‌كر، 2.5 کیلۆ فاسۆلیا، 75 گرام خوێ) به‌سه‌ر ئاواره‌كانی قه‌زاكه و ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر به‌سنوری ناوه‌ندی قه‌زاكه و ئاواره‌كانی ناحیه‌ی روفیا كه ژماره‌یان (5157) خێزانن.
له‌لایه‌كی دیكه له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ناحیه‌كانی كه‌ڵه‌ك و داره‌توویشدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی (WFP)ـدا به‌شه خۆراكی مانگی ئه‌یلوول كه پێك هاتبوو له پارسێلی خۆراكی جۆراوجۆر كه پێكهاتبوو له (15 کیلۆ برنج، 7.5 ماكرۆنی، 5 کیلۆ شه‌كر، 2.5 کیلۆ فاسۆلیا، 75 گرام خوێ) به‌سه‌ر (2354) خێزانی ئاواره‌دا دابەش کرد.
هه‌ر له درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌نێو كه‌مپه‌كانیشدا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی هه‌رشه‌م، به هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخوازێك هه‌ستان به دابه‌شكردنی ٢٨٣٠٠ دۆلار به‌سه‌ر 283 خێزاندا، كه هه‌ر خێزانێك 100$یان وه‌رگرت.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراک (WFP) به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مانگانه به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
