مووچه‌ی چوار مانگی 812 منداڵی بێباوك دابه‌شكرا
__2015_09_16_h17m11s18__LB.jpg)
سلیمانی-KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 550 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر 2750 منداڵ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان له گه‌رمیان و سلێمانی و دهۆك دابه‌ش ده‌كات.
له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015ی پڕۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 16/9/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی 4 مانگی پڕۆژه‌كه، له‌وانه‌ش له‌درێژه‌ی به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌دا موچه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر 1102 ئازیز له سلێمانی و 851 ئازیز له دهۆك و 797 ئازیز له گه‌رمیان دابه‌ش ده‌كرێت. كه كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت بریتییه له 550 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، دابه‌شكردنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێ تا پێش رۆژانی جه‌ژن سه‌رجه‌م منداڵه‌كان له‌م هاوكارییه سوودمه‌ند ده‌بن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
