دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی سروودی نیشتمانیی ئەمەریكادا پرسی پەنابەرانی وروژاند

واشنتن-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشداری لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی سروودی نیشتمانیی ئەمەریكادا لە واشنتۆن كرد و، لە وتارێكدا سوپاسگوزاریی دەزگای لە هاوكاریكردنی ئەمەریكا بۆ پەنابەران پێشكەشی ئامادەبووانی مەراسیمەكە كرد.
لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی سروودی نیشتمانیی ئەمەریكا، بە داوەتی فەرمیی ئەو وڵاتە، شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداریی كرد و (ئاوات مستەفا) ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگا، وتارێكی پێشكەشی ئامادەبووانی مەراسیمەكە كرد و، تێیدا سوپاسگوزاریی پێشكەش كردن لەبارەی بەهاناوەچوونی زیاتری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.
هاوكات لە درێژەی وتارەكەیدا ئاماژەی بە بارودۆخ و گوزەرانی پەنابەرانی نێو كەمپەكان لە هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، ئێستاكە نزیكەی 2 ملیۆن پەنابەر روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەیش بارگرانییەكی زۆری بۆ حكوومەتی هەرێم دروست كردووە، بۆیە داوای كرد ئەمەریكا لە شەڕی داعش و هاوكاریكردنی زیاتری پەنابەران، یارمەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدات.
شایانی باسە، مەراسیمی بەرزڕاگرتنی سروودی نیشتمانیی ئەمەریكا، لەلایەن كۆنگرێسەوە بڕیاری لەسەر دراوە و دامەزراوەی "سونگ ئت"ـی ئەمەریكا بەو مەراسیمە هەڵدەستێت بە یادكردنەوەی ئەو رۆژە. ئەمساڵیش رێكخەرانی ئەو مەراسیمە وەك تاكە دەزگای خێرخوازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانگهێشتی دەزگایان كرد وەك رێزلێنانێك لە بەرانبەر كارە خێرخوازیی و مرۆییەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كە پێشكەشی پەنابەر و ئاوارەكانی دەكات بۆ ئەوەی بەشدار بێت و وتارێك پێشكەش بكات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
