١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ركی و خانه‌وادی محەمەد مەحموود بامەڕنی كرد

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین هەرکی)
برای بەڕێز کاک حاکم نادر هەرکی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی عەشیرەتی هەرکی و شاری هەولێر و باوکی حاکم نادر هەرکی، بەڕێز  عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین هەرکی - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک عبدالعزیز بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک      

خانەوادەی بەڕێز (محەمەد مەحموود بامەڕنی)

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کادیری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، هەڤاڵ محەمەد مەحموود بامەڕنی - مان پێگەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار