ده‌زگای بارزانی 2880 په‌نابه‌ری باروبوو كرد

سلێمانی -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی ئاشتی له سلێمانی و، به‌حركه و به‌رده‌ڕه‌ش و، باسرمه و، هه‌رشه‌مدا خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی جۆراوجۆری به‌سه‌ر 2880 خێزانە په‌نابه‌ردا دابه‌ش كرد.
ڕۆژی 13/9/2015 له درێژه‌ی كاروچالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ندین كه‌مپ هاوكاری و خۆراك و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆریان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌شكرد، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی ئاشتی له شاری سلێمانی پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1255 خێزانە په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، هاوكات له كه‌مپی به‌حركه له شاری هه‌ولێر سێ هه‌ڵمه‌تی هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران به‌ڕێوه چوو كه كارتۆنێک نانەوشكە و پارسێلی خۆراك و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر 984 خێزاندا دابه‌ش كرد. هاوكات له درێژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كاندا، له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی PU-ami هه‌ستان به دابه‌شكردنی 100 حاویه‌ی زبڵ به‌سه‌ر كۆڵانه‌كانی كه‌مپدا. هه‌روه‌ها له كه‌مپی باسرمه ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ به‌سه‌ر 826 خێزاندا. له كه‌مپی هه‌رشه‌میش له درێژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌راندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سوری ئیماراتی پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 283 خێزاندا دابه‌ش كرد كه هه‌ر خێزانە و، دوو پارسێلیان پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
