له كه‌مپی كه‌ورگۆسكدا، كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌نابه‌ران كرایه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی مانگی سووری ئیمارات له كه‌مپی كه‌ورگۆسكی سنووری شاری هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروومانیان بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه كرده‌وه.
ڕۆژی 10/9/2015 له مه‌راسیمێكدا له كه‌مپی كه‌ورگۆسك، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات و دانیشتووانی كه‌مپه‌كه، كارگه‌ی دروومانی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه كه پێك هاتووه له 32 ئامێری دروومان و تایبه‌ت ده‌بێت به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی فێربوونی دروومان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه شاره‌زاییه‌كی زۆریان له‌و بواره‌دا هه‌یه له كه‌مپه‌كه‌دا و له‌نێو كارگه‌كه‌دا ده‌ست به دروومان و دروستكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی جۆراوجۆری پۆشین ده‌كرێت.
بڕیار دراوه ئه‌ركی ئیداره‌دانی كارگه‌كه به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بسپێردرێت بۆ به‌ڕێوەبردنی ئیش و كاره‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
