ئەوەی لە سووریا روو دەدا شەڕی ناوەخۆیییە
دوو شارەزا لە وتارێكدا لە رۆژنامەي "فاينانشياڵ تايمز"ي بەريتانيايي ئاماژەيان كرد كە ئەوەي لە سووريا روو دەدا شەڕێكي ناوەخۆي كردەيييە و داوايان كرد پاڵپشتيي پێويست بۆ بەرهەڵستكاري چەكداري دژي رێژيمي ئەو وڵاتە بكرێ.
مالكۆم ريفكند ئەندامي ئەنجوومەني گشتيي بەريتانيا و شاشانك جۆشي توێژەر لە پەيمانگەي شاهانەي بەريتانيا لە وتارێكي هاوبەشدا رووناكيان خستە سەر بەڵگەكاني بووني شەڕێكي ناوەخۆ لە سووريا.
هەردوو نووسەرەكە سەرسڕماني خۆيان لە داننەناني هەموو لايەنەكان بەو راستييە دەربڕي، چونكە رێژيمي سووريا نايەوێ دان بەوەدا بنێ كە شەڕي ناوەخۆ لە ئارادايە، بگرە بانگەشەي پێچەوانەي ئەوە دەكا كە هيچ تەنگژەيەك لەو وڵاتەدا نييە، لەو كاتەي رۆئاوا نايەوێ بڵێ شەڕي ناوەخۆيە، چونكە ئەو كات لەلايەني زەوينەي ئەخلاقيي ناكۆكييەكەدا رێژيمي سووريا و بەرهەڵستكاراني ئەو وڵاتە يەكسان دەبن.
وتارەكە رەخنەي لە هەڵوێستي هەريەك لە مۆسكۆ و پەكين گرت كە راپەڕيني سووريا بە هێرشي "ئيسلامييە خەباتكارەكان" ناو دەبن بۆ سەر يەكێك لە رێژيمەكاني عەلماني لە رۆهەڵاتي ناوەڕاستدا، وێڕاي رەخنەگرتن لە بەرهەڵستيكردنيان بۆ پاڵەپەستۆي رۆئاوا بۆ بەناودەوڵەتيكردني تەنگژەي سووريا.
ريفكەند و جۆشي وايان لە قەڵم دا كە تەنگژەكە بە كردەكي بەناودەوڵەتي كراوە، چونكە ئێران پارە و چەك دەداتە سووريا بۆ ئەوەي رێژيمێكي هاوپەيماني لە ناوچەكە لەدەست نەدا، وێڕاي فرۆشتني چەك لەلايەن رووسيا بۆ سووريا بە بەهاي 5 مليار دۆلاري ئەمەريكايي.
زياتر گوتيان، ئێستە دوو رێگە لەبەردەم سووريادا هەن، يەكەميان درێژە و برێتييە لە شەڕێكي ناوەخۆ بە هاوشێوەي لبنان، دووەميشيان كورت كە بە هەڵوەشانەوەي رێژيمي ئەسەد بە كۆتا دێ، كە هەردوو نووسەر دووپاتيان لەسەر كردەوە.
لە كۆتاي وتارەكەدا هاتووە، پێويستە بەريتانيا و رۆئاوا بە سەرۆكايەتيي عەرەبي و توركيا لايەني راست هەڵبژێرن و پاڵپشتي لە بەرهەڵستكاراني سووريا بكەن، ئەگەرچي دانيان بەوە دانا كە دەستوەردان لەلايەن هاوپەيمانيي باكوري ئەتلەسي روونادا، بەڵام دەكرێ يارمەتي لۆجيستي و هەواڵگري پێشكێش بەرهەڵستكاران بكرێ.
وەرگێڕاني: مەحموود ئيسماعيل




